»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی : لیژنەکانمان چاودێری وردی بازارو شوێنە گشتییەکان دەکەن

بەھۆی بەدواداچون و چاودێری بەردەوامی لیژنەھاوبەشەکان ڕێژەی پابەندبوون بە ڕێنماییەکان زیادی کردووەو خاوەن کارەکان پشتیوانی کاری لیژنەکان دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.8.4، بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی کارەکانیان و چڕکردنەوەی گەڕان و بەسەرکردنەوەکانیان، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کۆبووەوە و رایگەیاند: لیژنەھاوبەشەکان  رۆڵێکی یە‌کجار گرنگ دەبێت لە ووشیارکردنەوەی ھاوڵاتیان و رێگری کردن لە ھەر کارێک  کە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت . 


قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: لیژنەھاوبەشەکان بەپێی یاسا و رێنماییەکان کارەکانیان جێبەجێدەکەن و ئەرکیان داکۆکی کردنە لە مافی گشتی و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگری کردن لەھەر کارێک کە ببێتەمایەی زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد رۆژانە لەرێگەی (36) لیژنەی جیاوازەوە چاودێری ھەموو شوێنەکان دەکرێت و بەھۆی چاودێری بەردەوام و بەدواداچونی لیژنەکان بۆ بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتیەکان تارادەیەکی بەرچاو زۆربەی شوێنەکان پابەندن بە جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن کە ئەمەش بۆ ھەموو لایەک جێگەی دڵخۆشییە .


لە بەرامبەر ئەو کارە گرنگانەش کە کردویانە بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگری لە سەرپێچی کاران قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە ھەموو ئەندامانی لیژنەھاوبەشەکان کرد و داوای لێکردن بەھەمان گیانی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە بەردەوام بن، داواشی لێکردن وەک ھەمیشە لە چوارچێوەی یاساو رێنماییەکان کارەکانیان جێبەجێ بکەن و مامەڵەیەکی نەرم و  نیان لەگەڵ ھەموو لایەکدا بکەن .

 
لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەلایەن ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و جگە لە نوێنەری   قائیمقامیەتی سلێمانی نوێنەری زۆربەی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی تێدایە.


ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
05/08/2019
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا...
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
»
سلێمانی ... پشكنین بۆ جۆر و كوالێتی ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی : لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ماددەی پلاستیك جیادەكرێتەوە...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه‌دا گیراوه‌...
»
بڕی ھاوردەکردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکرا...
»
هاورده‌ كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌كرا...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.