»   هه‌واڵه‌کان
نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا
نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز(٣٩.٢٥٠) دینار دەبێت، ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی ھەشت (ئاب) دیاریکرا.

لەکۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ، لەدیوانی قایمقامیەتی  قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەرێوەچوو، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز (٣٩.٢٥٠) دینار دیاری کرا، موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان (٢٢٠) بۆ (٢٤٠) کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان (٨٥٠٠) بۆ (٩٥٠٠) ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە،بەبەراورد بەنرخی ھەمان مانگی ساڵی پار نرخی ئەمپێری مۆلیدە ھەرزانترە کە نرخی ئەمپێرێک (١٧٥٠٠) دینار بوو.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی ھەشت (ئاب) موەلیدە ئەھلییەکان لە ئامادە باشیدا دەبن ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، بەمەش (٢٤) کاتژمێر کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت.

لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکرایەوە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.


ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
2378 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/08/2019
زیاتر
»
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا...
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
»
سلێمانی ... پشكنین بۆ جۆر و كوالێتی ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی : لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ماددەی پلاستیك جیادەكرێتەوە...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه‌دا گیراوه‌...
»
بڕی ھاوردەکردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکرا...
»
هاورده‌ كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌كرا...
»
ئاستی بەرهەم هێنانی سەوزە لە سلێمانی گەیشتووەتە رێژەی 100% ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.