»   هه‌واڵه‌کان
قه‌سابخانه‌یه‌ك گۆشتی به‌ستوی به‌ فرێش فرۆشتووه‌، داخرا

له‌ ناو دوكانێكی گۆشتفرۆشتندا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك گۆشتی مۆرنه‌كراودا گیرا و دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه‌ شیاوی خواردن نییه‌.

به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ ناو دوكانی گۆشتفرۆشی (یاسین ره‌باتی) له نزیك بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو(دۆلاره‌كه‌) چاویان به‌ چه‌ند كیلۆیه‌ك گۆشتی بێ مۆر كه‌وتووه‌ و دوای پشكنین له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ گۆشته‌ گۆشتی به‌ستووه‌ و به‌ نیازبووه‌ به‌ گۆشتی فرێش بفرۆشرێت. به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بڕیاردرا ئه‌و دوكانی گۆشتفرۆشه‌ بۆ ماوه‌ی (7) رۆژ دابخرێت و دۆسییه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی دادگا بكرێت.
به‌پێی بڕیاری قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و ئاسایشی ئابووری سلێمانی به‌هه‌موو جۆرێك مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستوو له‌ هه‌موو دووكانه‌كانی گۆشتفرۆشت قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر گۆشتفرۆشێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ بكات رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌.
هه‌ر له‌و رووه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی كڕینی گۆشتدا دڵنیا بنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ گۆشته‌كه‌ مۆركراوه‌، بۆئه‌وه‌ی به‌دووربن له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ له‌رێگه‌ی ئاژه‌ڵی نه‌خۆشه‌وه‌ ئه‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ.



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
3976 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/08/2019
زیاتر
»
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌ ژینگه‌ییه‌كان كۆمپانیایه‌ك داخراوه‌...
»
خانووە كۆنەكانی سلێمانی لەناوچون دەپارێزرێن ...
»
سلێمانی- ته‌نها ده‌ رۆژ بۆ به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن دیاریكراوه‌...
»
سلێمانی ... پشكنین بۆ جۆر و كوالێتی ده‌به‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ ده‌كرێت...
»
سلێمانی : لە یەكەكانی نیشتەجێبوون ماددەی پلاستیك جیادەكرێتەوە...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ئامێرانه‌دا گیراوه‌...
»
بڕی ھاوردەکردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکرا...
»
هاورده‌ كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌كرا...
»
ئاستی بەرهەم هێنانی سەوزە لە سلێمانی گەیشتووەتە رێژەی 100% ...
»
لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان بۆ رێگری كردن لە بڵندگۆ بەڕێوەدەچێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.