»   هه‌واڵه‌کان
هاورده‌ كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌كرا

به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردنی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ، له‌ سلێمانی هاورده‌كردنی مریشك قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2019.7.24 ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقام له‌ دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاسایشی ئابووری، كشتوكاڵ، كوالێتی كۆنترۆڵ، چاودێری بازرگانی و عه‌لوه‌ی سلێمانی كۆبوه‌وه‌.



دوای كۆبونه‌وه‌كه رزگار حه‌مد، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی زیادبوون پڕكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان به‌به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك، ‌لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ر بڕیاریداوه‌ به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی مریشك بۆ شاری سلێمانی.


وتی؛‌ بڕیاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای پاڵپشتی كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و ساغكردنه‌وه‌ی مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاری سلێمانی دراوه‌.


وتیشی؛ بۆ پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ له‌لایه‌ك و خۆپاراستن له‌ هه‌ندێك نه‌خۆشی په‌له‌وه‌ری وڵاتان له‌لایه‌كی تره‌وه‌، پێشتر بڕیار درابوو رێگری له‌ هاورده‌ كردنی مرریشكی زیندوو بكرێت.





س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1182 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/07/2019
زیاتر
»
ئاستی بەرهەم هێنانی سەوزە لە سلێمانی گەیشتووەتە رێژەی 100% ...
»
لە سلێمانی هەڵمەتێكی فراوان بۆ رێگری كردن لە بڵندگۆ بەڕێوەدەچێت...
»
لە خاڵە سنورییەكان رێگری لە هاتنەناوەوەی مەوادی زیان بەخش دەكرێت...
»
سلێمانی : دەستبەسەر بڕێكی زۆر بڵندگۆدا دەگیرێت...
»
لە سلێمانی بڕیاری جیاكردنەوەى ماددە پلاستیكییەكان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە...
»
سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی كرێكار زیاتر له‌ 400 سه‌ردانی كردووه...
»
سلێمانی- زیاتر له‌ پێنج تۆن زه‌یتونی میسری له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر هێلكە لەناوبرا...
»
سلێمانی- كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاژه‌ڵی بێخاوه‌ن ده‌كرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.