»   هه‌واڵه‌کان
بڕێكی زۆر هێلكە لەناوبرا

بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن و بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەكی زۆر هێلكەدا گرتووە كە لە پشكنین دەرنەچون.


لەلایەن لیژنەكانی تانجەرۆی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە دەست بەسەر (800) كارتۆن هێلكەی گوماناویدا گیراوە، نمونەی رەوانەی تاقیگەكان كراوە بۆ پشكنین.


ژمارەی ئەو هێلكە گوماناویانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی پشكنینی بۆ كراوە(288) هەزاردانەیە‌ و دەركەوتووە شیاوی خواردن و بەكارهێنان نیین. 


بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بەشێوەیەكی زانستی لە ناوچەیەكی دورەدەست و دور لەشوێنی دانیشتوانی هاوڵاتیان لەناوبران.


بۆ چاودێریكردنی بازاڕ و رێگری لە ساغكردنەوەی خۆراكی خراپ، لیژنە هاوبەشەكان لە ناحیەی عەربەت دو لیژنەیان پێكهێناوە و رۆژانە چاودێری و پشكنین بۆ بازاڕ و دوكان و ماركێت و كۆگاكان دەكەن.




س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی















902 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/07/2019
زیاتر
»
سلێمانی- كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاژه‌ڵی بێخاوه‌ن ده‌كرێت...
»
سلێمانی: بایەخی زیاتر بە رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ دەدرێت...
»
سلێمانی ... كارۆلینا داخرا...
»
له‌ چێشتخانه‌كاندا پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
دوو جۆر ماستی كاله‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو...
»
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال ...
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.