»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاژه‌ڵی بێخاوه‌ن ده‌كرێت

قائیمقامیه‌ت و رێكخراوه‌ ئاژه‌ڵدۆسته‌كان له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ئاژه‌ڵه‌ بێخاوه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت (سه‌گ) له‌ناو شاره‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ بووه‌ته‌ هۆی بێزاری هاوڵاتیان و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیمینارێك له‌ دیوای قائیمقامیه‌ت به‌رێوه‌چوو.

له‌ سه‌ره‌تای سیمیناره‌كه‌دا كه‌ نوێنه‌رانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی  و شاره‌وانی و پۆلیس و كۆلێژی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری و به‌شێك له‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و ئاژه‌ڵدۆسته‌كان به‌شداربوون، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵی بێخاون بووه‌ به‌ كێشه‌یه‌كی گه‌ورهی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی‌ و پێویسته‌ حكومه‌ت و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌تایبه‌ت ئاژه‌ڵدۆسته‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و كاری جدی بكه‌ن بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و له‌هه‌مانكاتدا مافی ئاژه‌ڵه‌ بێخاوه‌نه‌كان، وتیشی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌ ته‌نها به‌ لایه‌نێك ناكرێت و ده‌بێت به‌تیم كاری بۆ بكرێت.

دواتر له‌لایه‌ن رێكخراوی (پاكۆ)ی ئاژه‌ڵدۆسته‌وه‌، به‌ داتاشۆ باس له‌ژماره‌ و رێژه‌ی زیادبوونی سه‌گی بێخاوه‌ن كرا و چه‌ند رێگه‌ چاره‌یه‌كیش بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان خرانه‌ روو.
دوای گفتوگۆی ورد له‌نێوان نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، بڕیاردرا سیمیناری تری له‌باره‌وه‌ بكرێت و پرۆپۆزه‌ڵێك ئاماده‌بكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌كاری هاوبه‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سه‌گی بێخاوه‌ن له‌ ناو شاری سلێمانیدا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بكرێت و له‌ هه‌مان كاتدا ماف و ته‌ندروستی هاوڵاتیان  و مافی ئاژه‌ڵه‌كانیش له‌به‌رچاو بگیرێت.





ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامی سلێمانی

426 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/07/2019
زیاتر
»
سلێمانی: بایەخی زیاتر بە رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ دەدرێت...
»
سلێمانی ... كارۆلینا داخرا...
»
له‌ چێشتخانه‌كاندا پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
دوو جۆر ماستی كاله‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو...
»
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال ...
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.