»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی: بایەخی زیاتر بە رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ دەدرێت

بە ئامانجی زیاتر رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ لە شاری سلێمانی چەند گۆڕانكاریەك لە شێوازی رێكخستنەوەی شەقام و رێگەسەرەكییەكاندا دەكرێت و لەرێگەی توندكردنی سزاكانی هاتووچۆ هەنگاوی پێویست بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ دەنرێت , 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10 تەموزی 2019, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئامادەبونی "د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و لایەنەپەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو , 
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: مەبەست لە پێداچونەوە و گۆڕانكارییەكان لە سیستمی هاتوچۆی پارێزگاكە كارئاسانییە بۆ هاوڵاتیان و شۆفێران و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەوەی پێویستبێت بۆ رێكخستنی سیستمی هاتووچۆ لە سلێمانی هەنگاوی پێویستی بۆ دەنرێت و لەرێگەی تیمەكانی هاتوچۆوە ئەو پێشنیار و گۆڕانكاریانە جێبەجێ دەكرێت كە لە كۆبوونەوەكەدا و بڕیاری پێویستیان لە بارەوە دراوە , د.هەڤاڵ ئەبوبەكر ووتیشی : بۆ كەمكردنەوەی ئاماری قوربانیان و رووداوەكانی هاتووچۆ  رێگەی پێویست و گونجاو دەگرنە بەر و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان ئەركی لە پێشینەی  تیمەكانی هاتووچۆ دەبێت لە پاڵ هەموو ئەو  ماندوبونانەی تر كە هەیانە بۆ رێكخستنەوەی سیستمی هاتووچۆ و كەمكردنەوەی گرفتەكانی هاتووچۆ لە رێگەو شەقام و سەنتەری شارەكاندا , لە بارەی رێكخستنەوەی شێوازی بەكارهێنانی "ماتۆڕسكیل" پارێزگاری سلێمانی ووتی : بەپێی ئەو رێنماییە بەركارانەی كە لە ئارادان هەنگاوی پێویست دەنێن بۆ چۆنیەتی كاركردن و بەكارهێنانی ماتۆرَسكیل لە سەر شەقام و رێگەو بانەكان , د.هەڤاڵ ئەبوبەكر دەستخۆشی لە قائیمقامیەتی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كرد لە بەرامبەر ئەو بیرۆكەو پرۆژانەی كە جێبەجێیان كردووە بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی كارئاسانی بە هاوڵاتیان و شۆفێران , 
لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا عەمید فەرەیدوون عومەر بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: لەرابردوودا كاری زۆر گرنگ كراوە بۆ رێكخستنەوەی شەقام و رێگەو بانەكان و كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ , بەپێی ئاماری هاتووچۆی سلێمانیش ئاماری قوربانیانی هاتوچۆ لە شەشەمانگی رابردوودا بەبەراورد بە ساڵی رابردوو ئامارەكە بە رێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە , ئەوەشی بۆ دڵسۆزی و هەواڵەكانی تیمەكانی هاتووچۆ گەڕاندەوە كە بێ هەستكردنی بەماندووبوون بەردەوامن لە جێبەجێ كردنی ئەركەكانیان, بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان و زیاتر كەمكردنەوەی ئاماری قوربانیان و رێكخستنی سیستمی هاتووچۆ سزاكان توندتر دەكەن و رێگری تەواو لە هەموو جۆرەكانی سەرپێچی دەكەن , كاری پێویستیش دەكەن بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە شەقام و رێگەسەرەكییەكاندا .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

550 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/07/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... كارۆلینا داخرا...
»
له‌ چێشتخانه‌كاندا پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
دوو جۆر ماستی كاله‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو...
»
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال ...
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.