»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... كارۆلینا داخرا
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی ئامێری تاتۆ، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئارایشتگایه‌كی جوانكاری خانمان داده‌خات.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ ئارایشتگای (كارۆلینا) له‌ گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ داده‌خرێت، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ سه‌ردانیان كردووه‌ و له‌شوێنه‌كه‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانه‌وه تۆماركراوه‌‌.


پێشتر هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی كاری جوانكاری خانمان ده‌كه‌ن ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی داخستن و كارڕای یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌و شوێنه‌ی كاری تاتۆی تێداده‌كرێت له‌ هه‌بوونی كه‌سێك بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كاری تاتۆ به‌ده‌ستهێنابێت پاشان له‌سه‌ر بنه‌مای مۆڵه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی رێگه‌ی كاركردنی پێده‌دات به‌مه‌رجی جیاكردنه‌وه‌ی شوێنێكی تایبه‌ت به‌كاری تاتۆ، دوباره‌ به‌كارنه‌هێنانه‌وه‌ی ده‌رزی و ده‌رمانه‌كان‌، له‌ژێر چاودێری وردی لیژنه‌كان پیشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات. 


به‌بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن بۆ ئارایشتگاكه‌ی‌، له‌ ئارایشتگای كارۆلینا تاتۆ بۆخانمان دروستكراوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه‌ به‌وپیشه‌، بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

  
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 

334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/07/2019
زیاتر
»
له‌ چێشتخانه‌كاندا پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه‌...
»
دوو جۆر ماستی كاله‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو...
»
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال ...
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.