»   هه‌واڵه‌کان
له‌ چێشتخانه‌كاندا پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه‌


قائیمقامی سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێوبه‌ر و نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه كانی بواری ژینگه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی چێشتخانه‌ و رێستۆرانت و فاستفودو كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موو لایه‌كمان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتیان بپارێزین و رێكاری نوێ بگرینه‌به‌ر بۆ رێگرتن له‌ پیسبونی ژینگه‌، هاوكات جه‌ختی له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌تڵی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ماست كرده‌وه‌ كه‌نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاربێت، هه‌روه‌ها به‌كارنه‌هێنانی زه‌رفی نایلۆن بۆ خوادن له‌چێشتخانه‌و ڕێستۆرانته‌كان و ئه‌و خواردنانه‌ی به‌شێوه‌ی سه‌فه‌ری ده‌برێت بۆ هاوڵاتیان ووه‌كو جێگره‌وه‌ش مادده‌ی پلاستیكی ڕێگه‌ پێدراو كه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالیتی كۆنتڕۆڵ دیاری كردوه‌ و موادی سه‌ره‌تاییه‌ و ڕیسایكل نه‌كراوه به‌كاربهێنرێت‌. 

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا قائیمقامی سلێمانی پێشنیاری جیاكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی خۆراكی له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ پلاستیكی و شوشه‌كان كرد له‌ چێشتخانه‌و ڕیستۆرانت و شوێنه‌ گشتیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌ك پاشماوه‌ خۆراكییه‌كان له‌ نایلۆنی ڕه‌نگ ڕه‌ش و له‌ سه‌تڵێكی ڕه‌نگ ڕه‌شدا دابنرێت و پاشماوه‌ پلاستیكی و شوشه‌ییه‌كانیش له‌ نایلۆنی ڕه‌نگ سه‌وزو سه‌تڵێكی ڕه‌نگ سه‌وزدا دابرێت، پاش وتووێژ كردن له‌سه‌ر ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ بریار درا له‌كه‌مترین كاتدا شاره‌وانی سلێمانی و كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی خاشاك میكانیزمێكی گونجاو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ خۆراكی و پلاستیكیه‌كان دانێن و خاوه‌ن چێشتخانه‌و ڕیستۆرانت و خوارده‌مه‌نیه‌كان پێوه‌ی پابه‌ند بكرێن.

قائیمقامی سلێمانی داوای له‌سه‌رجه‌م ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری باش ده‌ست پێبكه‌ن بۆ هه‌شیاركدنه‌وه‌ی زیاتری هاوڵاتیان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ خۆراكیه‌كان كه‌م به‌كارهێنانی مادده‌ پلاستیكیه‌كان جێگرتنه‌وه‌و به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له‌بری زه‌رفی نایلۆن له‌به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌یاندا.




رزگار قسیم
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
786 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/07/2019
زیاتر
»
دوو جۆر ماستی كاله‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو...
»
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال ...
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.