»   هه‌واڵه‌کان
دوو جۆر ماستی كاله‌ له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوو

به‌پێی پشكنینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كاله‌ شیاوی خواردن نییه‌ و له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله‌ براوه‌ بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون له‌ لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتووه‌ هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه‌.
به‌پێی راپۆرته‌كه ده‌ست به‌سه‌ر‌ (540) دانه‌ له‌ ماستی به‌یانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه‌ و دوای پشكنین له‌ناو براوه‌ كه‌ به‌رواره‌كه‌ی له‌ 2019.6.28 ده‌ست پێده‌كات و به‌ 2019.7.27 كۆتایی پێدێت.‌ 
به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش له‌كۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله‌ كه‌ پشكنینیان بۆ كراوه‌ ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له‌ پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی تر به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌ و بۆ خواردن گونجاون.
سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه‌ ماسته‌ نه‌شیاوه‌ش كۆمپانیاكه‌ به‌ بڕێك پاره‌ سزا دراوه‌.





ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1372 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/07/2019
زیاتر
»
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال ...
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.