»   هه‌واڵه‌کان
پیرۆزبایی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بۆ رۆشنبیرو كەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا"جەمال عەبدول"


سلێمانی: رێوڕەسمی رێزلێنان و بەخشینی خەلات  بە کەسایەتی و رۆشنبیری دیاری کورد"مامۆستا جەمال عەبدول"




بەڕێز : مامۆستا جەمال عەبدول

لەم رێوڕەسمەدا بە پێویستی دەزانم لەناخی دڵمەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆمتان ئاراستەبكەم به‌ بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان و پێزانین بۆ رۆڵ و كاریگەری بەڕێزتان لە سەرجەم كایەو بوارە جیاوازەكاندا.
ئەوەی لەم بۆنەیەدا دەتوانین بە ویژدانەوە بیڵێین ئەو راستیەیە كە بەڕێزتان  یەكێكن لە كەسایەتیە هەرە دیار و دڵسۆزەكانی سەردەمی خەباتی دروستی كوردایەتی كە بە هەستێكی تەواو نیشتمان پەروەری و خاكییەوە خزمەتێكی گەورەتان پێشكەش بە هەموو ناوچەكانی كوردستان بە تایبەت شارەكەی خۆتان پایتەختی رۆشنبیری " سلێمانی" كردووە.

مامۆستای بەڕێزم: ئێوە لەسەردەمانێك رێنیشاندەر و ئارام كەرەوە بوون كە سەختبووە بەو گیانەوە كاربكەیت  و نەبیت بە بەشێك لە ململانێكان , بەڵام ئێوە سەربەرزانە توانیتان لەنێو دژوارییەكاندا ببنە چرای رووناكی و هۆكاری سەقامگیری,كە دڵنیام ئەمە بەشێكی گرنگە لەو شانازییە گەورەیەی كە بەئێوە بڕاوە و بووە  بە بەشێك لە سەروەرییەكانی ژیانتان.

ئەوەی روونە جگەلە هەڵوێستەكانتان لە قۆناغە جیاكاندا كە مێژوو بە ویژدانەوە دەیان نوسێتەوە, لەرێگەی ئەو بەرپرسیارێتیانەی كە هەتان بووە لە رابردوودا تاوانیوتانە خزمەتێكی گەورە پێشكەش بكەن,كە ئەمەش جێگەی پێزانین و ستایشكردنە و ئێمە وەك قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی و پێزانینمان بۆ كۆی ئەو ماندوبون و خزمەتە بەرچاوە هەیە كە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا لەسەرجەم كایەو بوارە جیاكاندا بە ئامانجی گەشەسەندن و پێشكەوتنی باشتر پێشكەشی كۆمەڵی كوردەواریتان كردووە .


ئاوات محەمەد
قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی
4.7.2019
514 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/07/2019
زیاتر
»
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت...
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.