»   هه‌واڵه‌کان
به‌پاڵپشتی حكومه‌تی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌ ئه‌چێت


قائیمقامیه‌ت و رێكخراوی خاوێنی ژینگه‌یی به‌ پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی هۆشیاری ژینگه‌یی له‌ سلێمانی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن.

به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له‌بواری پاراستنی ژینگه‌، رێكخراوی خاوێنی ژینگه‌یی سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی ناوه‌ندی سلێمانی گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری ژینگه‌یی و كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورد له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی سنوری سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا. 

قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌ پێناو پاراستنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتیان  پشتگیری ته‌واوی هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگی زۆر له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئه‌وان په‌یامه‌كانیان زیاترو زوتر ده‌چنه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌. وتیشی: له‌رێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ كاری زۆرمان كردووه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگ بۆ ماست و ده‌به‌ی ناته‌ندروست بۆ ئاو و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی زه‌رفی نایلۆن.
سوپاسی رێكخراوی خاوێنیشی كرد كه‌له‌سه‌ر ماندوبوون و ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵمه‌تێكی له‌و جۆره‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن و هاوكارێكی باشی حكومه‌ت و پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌بن.
شوان جاف- سه‌رۆكی رێكخراوی خاوێن رایگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌مان له‌ (1/7/2019 بۆ 1/9/2019) به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌سێ قۆناغ ده‌بێت، هۆشیاری ژینگه‌یی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئاو و به‌فیرۆنه‌دانی ئاو، قۆناغی دووه‌م كۆكردنه‌وه‌ی داتای ورده‌ له‌سه‌ر ئاوی سلێمانی و قۆناغی دواتر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌یه‌. وتیشی: قائیمقامی سلێمانی پشتگیری ته‌واوی پرۆژه‌كه‌ی كردوین و له‌رێگه‌ی خۆی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی باشمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات. 




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

514 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/07/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... جێژوانی یاران داده‌خرێت...
»
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت...
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.