»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... شیك داده‌خرێت
به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت كافتریای شیك داده‌خات.



له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌هۆی هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ساڵ له‌ شوێنه‌كه‌یدا و پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار كافتریای شیك داده‌خرێت.



پێشتر‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریا، كۆفی شۆپی كێشانی نێرگه‌له‌، فرۆشیاران و یانه‌كانی خواردنه‌وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ رێگری له‌ منداڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ بكه‌ن له‌ هاتوچۆكردن بۆ شوێنه‌كه‌یان و نێرگه‌له‌ و خواردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌بێته‌وه‌.



جگه‌ له‌ هه‌بوونی منداڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ كافتریای شیك، پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كان و مۆڵه‌تی كاركردنی له‌ گه‌شتوگوزار وه‌رنه‌گرتووه‌، بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



لیژنه‌ی ریستۆرانت یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی رۆژانه‌ سه‌ردانی ئۆتێل و مۆتێل و رستۆرانت و كافتریا و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كات و له‌ سه‌رپێچییه‌كانیان ئاگاداریان ده‌كاته‌وه،‌ له هه‌بوونی سه‌رپێچیدا سزای ماددی ده‌درێن و به‌  دوباره‌ بوونه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كاته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
   

1576 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/07/2019
زیاتر
»
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم...
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
»
سلێمانی ... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بۆ مانگی تەمموز دیاریدەکرێن...
»
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.