»   هه‌واڵه‌کان
شاناز برایم: پشتگیر و پاڵپشتی كاری لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تم

به‌مه‌به‌ستی دەربڕینی پشتگیری و ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی دیوانی قائیمقامیه‌ت دەکات و دەڵێت : ئێوە سه‌ربازی وونن و كاره‌كانتان خزمه‌ت به‌پاراستنی کەلەپور و شوێنەواری شار و ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات.

ئەمڕۆ ۲-۷-۲۰۱۹، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د سەردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کرد و دوای پێشوازیلێكردنی له‌لایه‌ن بەرێز ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی و لێپرسراوی به‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماده‌ی بوون، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌ به‌شێك له‌ كار و پرۆژه‌كانی سنوری سلێمانی و كاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كرد كه‌رۆژانه‌ و به‌به‌رده‌وامی كار بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و پاراستنی شوناس و سیما كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن.


 لای خۆیشیه‌وه‌، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ ده‌ستخۆشی له‌كاره‌كانی قائیمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بكات، هاوکات پێیڕاگه‌یاندن " ئێوە سه‌ربازی وونن و كاره‌كانتان خزمه‌ت به‌پاراستنی کەلەپور و شوێنەواری شار و ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌ك ده‌كات و پێویسته‌ قانوونی تایبه‌ت له‌ په‌رله‌مان ده‌ربكرێت، بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌ پاڵپشتی قانوونی له‌كاره‌كانتان و گرنگی به‌و قانوونانە بدرێت كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و پاراستنی ته‌ندروستییانه‌وه‌ هه‌یه ‌".


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پشتگیری خۆی بۆ ته‌واوی كاره‌كانیان ده‌ربڕی و وتی : هه‌رچی به‌ئێمه‌ ده‌كرێت پاڵپشتانین ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موومان خۆمان به‌خاوه‌نی سلێمانی ده‌زانین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین سلێمانی به‌شاری شاران و شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ بهێڵینه‌وه‌ و هه‌رچی ده‌كرێت بۆ خزمه‌تی سلێمانی پشتگیریمان کردوە و دەكه‌ین.


لەبەرامبەریشدا، بەرێز ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی، ستایشی پشتیوانی و پشتگیرییەکانی خاتوو شانازی کرد و بەپاڵپشتییەکی گەورەی بۆ کارەکانیان و هاندانیان بۆ خزمەتی زیاتری شار و هاوڵاتیان ناوبرد.


قائیمقامی سلێمانی، لەمیانەی قسەکانیدا بۆ خاتوو شاناز، وتیشی : هەروەک چۆن بەردەوام خاتوو هێرۆ پشتیوانی کارەکانمان بووە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیانی سلێمانی و هێشتنەوەی کەلەپور و شوێنەواری شار و ئێوەش درێغیتان نەکردوە، بەڵام چاوەڕێی پشتگیری زیاتر و بەردەوامتانین.



ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

818 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/07/2019
زیاتر
»
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە...
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
»
سلێمانی ... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بۆ مانگی تەمموز دیاریدەکرێن...
»
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن...
Copyright ©2015. All rights reserved.