»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... زیاتر له‌ (43) تۆن خۆراكی و مادده‌ی خراپ له‌ناوبراوه‌
له‌ مانگی رابردوودا لیژنه‌ هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراك و ماده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بوون و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌، له‌ناوبراوه‌.


به‌پێی راپۆرتی مانگانه‌ی خۆیان لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌مانگی (6)ی (2019)، به‌هۆی خراپ بوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ (43) تۆن و (810) كیلۆگرام خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتووه‌.


له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و خۆراك و مادده‌ ماوه‌به‌سه‌رچوانه‌ی لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌ له‌ (خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر، بۆن و جوانكاری خانمان، مادده‌كانی پاككردنه‌وه‌ و قڕكه‌ری مێرووی خانووه‌ كشتوكاڵیه‌كان، میوه‌كان، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان) پێكهاتوون كه‌ شیاوی خوارن و به‌كارهێنان نه‌بوون.


به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی به‌شێكی زۆریان له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و به‌شێكیان له‌ شوێنی تایبه‌ت و دوورله‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان، له‌ناوبراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی رێكاری یاسایی كراونه‌ته‌وه‌.


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری سلێمانی پێك هاتووه‌ ئێستا ژماره‌یان‌ (33) لیژنه‌یه‌ و له‌ به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن و له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی سزای مادیی و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌ روبه‌روی داخستن ده‌كه‌نه‌وه‌‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

404 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/07/2019
زیاتر
»
دایكان، ئاگاداری ئه‌م پێدوایستیانه‌ی منداڵه‌كانتان بن...
»
چەند گەڕەکێکی سلێمانی (48) كاتژمێر بێ ئاو دەبن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان لەناودەبرێت...
»
خانمان، ئاگاداری مادده‌ی جوانكارییه‌كانتان بن...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... هۆشیاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نورسن له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی بڕێك زه‌یتون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.