»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامییەتی سلێمانی.. ئاماری لیژنە هاوبەشەكان بڵاو دەكاتەوە
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە، و بە پێی یاساو ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.


بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری 6.1 تاوەكو 2019.6.30 لیژنەكان (4.626) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەشیاندا، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە (782) شوێن ئاگاداركراونەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن و بەهۆی سەرپێچیشەوە (23) شوێن داخراون  (429) شوێنیش سزای ماددی دراون.


لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی رابردودا بڕی (43.815) تۆن و هه‌شت سەد و پازده‌ كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە (15‌) ملیۆن و چوار سەدو په‌نجا هەزار دینار كه‌ به‌پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.


بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی

506 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/07/2019
زیاتر
»
ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك دایبی به‌سه‌رچودا گیرا...
»
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا...
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
»
سلێمانی ... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بۆ مانگی تەمموز دیاریدەکرێن...
»
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە...
Copyright ©2015. All rights reserved.