»   هه‌واڵه‌کان
نرخی مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش دیاریكرا

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی پێنج وشه‌ش (37.750) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی حه‌وت (ته‌موز) دیاریكرا.


له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌دیوانی قایمقامیه‌تی  قەزای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی به‌رێوه‌چوو، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یران (37.750) دینار دیاری كرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (140) بۆ (160) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لەنێوان (5) بۆ (6) هەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.


سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی حه‌وت (ته‌موز) موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا ده‌بن هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، به‌مه‌ش (24) كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین ده‌كرێت و به‌رنامه‌كه‌ش له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


لەكۆبوونەوەكەشدا ئەو خاڵە دووپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.




س . ب 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

3160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/07/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات...
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
»
سلێمانی ... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بۆ مانگی تەمموز دیاریدەکرێن...
»
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە...
»
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا...
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.