»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌كات

قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات پابه‌ندبوون به‌بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگ  بۆ ماست و شیره‌مه‌نی و دانانی سه‌تڵی كوالێتی به‌رز.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ بازاڕ وئه‌و شوێنانه‌ی ‌كاری شیره‌مه‌نی و ماستفرۆشی ده‌كه‌ن، ده‌ركه‌وتووه‌ به‌شێكی زۆریان پابه‌ندن به‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگ و سه‌تڵی كوالێتی به‌رزی ره‌نگ سپییان بۆ ماست به‌كارهێناوه‌.


لای خۆشیه‌وه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی سوپاسی ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌وجۆره‌ سه‌تڵه‌ی كوالێتی به‌رزه‌یان به‌كارهێناوه‌ كه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه‌، داواشی له‌هاوڵاتیان كرد له‌كاتی بازاڕكردن وكڕینی ماست و شیره‌مه‌نیدا له‌ كوالێتی ئه‌و سه‌تڵانه‌ دڵنیا بنه‌وه‌ و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.


ئه‌و جۆره‌ سه‌تڵانه‌ی بۆ ماست و شیره‌مه‌نی دیاریكراوه‌ و كوالێتی به‌رزره‌ و له‌جیهاندا به‌كارده‌هێنرێت ره‌نگی سپییه‌، كه‌‌ سێگۆشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه‌ و له‌ناو سێگۆشه‌كه‌دا ژماره‌ (5) نوسراوه‌، ئه‌و ژماره‌‌ هێمایه‌ بۆ خاوێنی ئه‌و مه‌واده‌ی ئه‌و سه‌تڵه‌ی لێدروستكراوه‌.


به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی سه‌تڵ و ده‌فری ره‌نگاوره‌نگ بۆ ماست و شیره‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌كراوه‌، له‌به‌ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌واده‌ سه‌ره‌تاییه‌ی ئه‌و جۆره‌ ده‌فرانه‌ی لێ دروست ده‌كرێت چه‌ندباره‌ به‌كارهێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ پێوسته‌ ئه‌وجۆره‌ ده‌فر و سه‌تڵانه‌ی‌ بۆ خوارده‌مه‌نی به‌گشتی و ماست و شیره‌مه‌نی به‌تایبه‌تی به‌كارده‌هێنرێت مه‌واده‌ سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی خاوێنبێت و پێشتر به‌كارنه‌هاتبێت.  


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1270 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/06/2019
زیاتر
»
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
»
سلێمانی ... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بۆ مانگی تەمموز دیاریدەکرێن...
»
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە...
»
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا...
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.