»   هه‌واڵه‌کان
له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌درێت

گروپی ژینگه‌دۆستی پێشنیاری نوێ له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌ ده‌خه‌نه‌به‌رده‌ستی حكومه‌ت و پشتگیریش بۆ كاری لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌باره‌ی پاراستنی ژینگه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ روو.
ئه‌مڕۆ30-6-2019 گروپی ژینگه‌دۆستی سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییان كرد و له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی ئامانج و كاره‌كانی گروپی ژینگه‌دۆستی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ باره‌ی پاراستنی ژینگه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كرا.
قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: پاراستنی ژینگه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كانمان و به‌و پێیه‌ش كه‌ (30%)ی پیشه‌سازی عیراق له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیدایه‌ لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌مان هه‌یه‌ كه‌ رێگری له‌ پیسبوونی ژینگه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند بڕیارێكی گرنگمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌ركردووه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ پاراستنی ژینگه‌، له‌وانه‌ قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌تڵی ره‌نگاوڕه‌نگ بۆ ماست و شیره‌مه‌نییاكان و بڕیاری به‌كارهێنانی زه‌رفی كاغه‌ز له‌ بری زه‌رفی نایلۆن له‌ نانه‌واخانه‌ و سه‌مونخانه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی بڵندگۆ(مكه‌به‌ره‌) له‌لایه‌ن دوكان و ده‌ستگێڕه‌كانه‌وه‌ ده‌ركراوه‌ و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قائیمقامی سلێمانی پشتگیری خۆیشی بۆ پرۆژه‌ی ژینگه‌دۆستی نیشاندا كه‌ نزیكه‌ی چوار هه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پزیشك و ژینگه‌ دۆسته‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ و توانیویانه‌ شوێنده‌ستی خۆیان دیاریبكه‌ن و هۆشیاری بده‌نه‌ هاوڵاتیان.
د. ئاوه‌نیا ئارام- پزیشكی گشتی و به‌رێوبه‌ری پرۆژه‌ی ژینگه‌دۆستی رایگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌ی ئێمه‌ و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی یه‌ك ئامانجی هه‌یه‌ و ده‌مانه‌وێت رۆڵمان هه‌بێت له‌ پاراستنی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی هاوڵاتیان و ناوچه‌كه‌مان، قائیمقامی سلێمانیش پشتگیری بۆ كاره‌كانمان ده‌ربڕی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپارد هه‌ماهه‌نگی زیاترمان هه‌بێت و خۆشبه‌ختانه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ بڕیاره‌كانی پێشتر، بڕیار درا له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا له‌ چێشتخانه‌ و رێستۆرانته‌كاندا سه‌تڵی تایبه‌ت به‌ ماده‌پلاستییكییه‌كان دابنرێن و پاشمانه‌ی پلاستییكییه‌كان تێكه‌ڵی مادده‌ و خۆراكه‌كانی ترنه‌كرێن، له‌ هه‌مان كاتدا  له‌ ته‌واوی نانه‌واخانه‌كاندا له‌بری زه‌رفی نایلۆن زه‌رفی كاغه‌ز به‌كاربهێنرێت له‌ تێچووه‌كه‌ی هه‌مان تێچووی زه‌رفه‌ نایلۆنه‌كه‌یه‌ و له‌رووی ژینگه‌یشه‌وه‌ دروستتره‌.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

896 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/06/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... دوو تۆن مادده‌ی قڕكه‌ر له‌ناوده‌برێت...
»
لە سلێمانی پێشنیاری بەكارهێنانی ئاردی بۆر لەبری ئاردی سپی دەكرێت...
»
سلێمانی ... بڕی بەرھەمە ھاوردەکراوەکان بۆ مانگی تەمموز دیاریدەکرێن...
»
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە...
»
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا...
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
»
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.