»   لیژنه‌کان - داخستن
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی ماستفرۆشه‌كان داوایانكردبوو كۆتایی هاتووه‌

به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له‌ مه‌رج و رێنمایه‌‌كانی كاركردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی ماستفرۆشتن داده‌خات و ئاگاداریشیان ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی داواتانكردبوو  كۆتایی هاتووه‌.


به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه دوكانی ماستفرۆشی چیمه‌ن له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی داده‌خرێت، كه‌ بڕێكی زۆر ماستی خراپبووی له‌ سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ عه‌مباركردووه‌ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.


به‌هۆی هه‌بوونی زیانی ته‌ندروستی بۆسه‌ر له‌شی مرۆڤ و دوباره‌ به‌كارهێنانه‌وه‌ی وه‌ك مه‌وادی سه‌ره‌تایی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی سه‌تڵی ره‌نگاوره‌نگی بۆ ماست و خوارده‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌كردووه‌، ماوه‌یه‌كیشی بۆ دیاریكردن كه‌ پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچیكاران روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


دوای كۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته‌ دیاریكراوه‌كه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019.6.29 لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ سه‌ردانی دوكانی ماستفرۆشه‌كانی  ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌تڵی ماستی ره‌نگاوره‌نگدا ده‌گرن، ژماره‌یه‌ك دوكان له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌هۆی سه‌رپێچیانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌تڵه‌ ره‌نگاوره‌نگ و ماسته‌كه‌ی ناویدا گیراوه‌، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واویان له‌ناوبراوه‌ و خاوه‌نه‌كانیشان روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.


یه‌كێك له‌ دوكانی ماستفرۆشه‌كان، به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و هه‌بونی بڕێكی زۆر ماستی خراپبوو له‌ سه‌تڵێ ره‌نگاو ره‌نگدا و فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیان، دوكانه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگاداری هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ كاری شیره‌مه‌نی و ماستفرۆشتن ده‌كه‌ن، ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی بۆمۆڵه‌ت داواتانكردبوو كۆتایی هاتووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پابه‌ندبن به‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی بۆتان دیاریكراوه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی























2384 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/06/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.