»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... پشتگیری لە بەرھەمی ناوخۆ دەکرێت
  بەمەبەستی پشتگیری کردنی بەرھەمی ناوخۆ عمولە لە جوتیاران وەرناگیرێت، و بۆ ھاوسەنگیکردنی  بەرھەمی ناوخۆش باج دەخرێتە سەر ئەو بەرووبوومانەی ھاوردەدەکرێن.

ئەمرۆ چوارشەممە  ٢٦.٦.٢٠١٩ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی ھاوسەنگی سەوزە و میوە کۆبووەوە بۆ دیاریکردنی ئەو بەرووبومانەی کەلەوەرزی ھاوین و گەرمادا خواستی ھاوڵاتیانی لەسەرە، ئەویش بە رەچاوکردن و ھاوسەنگی کردنی لەگەڵ بەرووبوومی ناوخۆ.

بەھۆی پێگەیشتنی بەرھەمەکانی ناوخۆ لەم وەرزەدا کە بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و سەرجەم بەرووبوومەکانی سەوزە و میوە پێداویستی و خواستی ھاوڵاتیان پردەکاتەوە و بەشێکیشی ھەناردەی ناوەراست و خواروی عێراق دەکرێت.


لە بارەی بڕیاری وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران قائیمقامی سلێمانی جەختیکردەوە بەھیچ جۆرێک نابیت عمولە لە جوتیاران وەربگیرێت ھەر خاوەن قاتعێک عمولە لە جوتیار وەربگرێت ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوەو شوێنەکەشی ڕوبەڕوی داخستن دەبێتەوە.



ڕزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

416 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/06/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن...
»
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە...
»
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا...
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
»
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... ته‌رمی ئیسماعیل سابوری به‌خاك سپێردرا...
»
مافەکانی کرێکار دەپارێزرێت...
»
لە سلێمانی كاركردنی شوێنەكانی گیا دەرمانی رێكدەخرێت...
»
له‌ سلێمانی بێكاران تۆمار ده‌كرێن و هه‌لی كار دابین ده‌كرێت...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.