»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی- رێگه‌ ناده‌ین له‌وه‌ زیاتر گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی بشێوێنرێن

كۆبونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی گه‌ڕه‌ك و خانووه‌ كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و رێوشوێنه‌كانیش بۆ پاراستنیان توندتر ده‌كرێن.
ئه‌مرۆ 26-6-209 له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی و به‌شداری نوێنه‌رانی شاره‌وانی سلێمانی و شوێنه‌وار و زانكۆی سلێمانی و لیژنه‌ی پاراستنی كه‌له‌پور و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام درا. بابه‌تی كۆبونه‌وه‌كه‌ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان فه‌رمانگه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بوو بۆئه‌وه‌ی میكانیزمی پێویست بگیرێته‌ به‌ر و چیتر رێگه‌ نه‌درێت گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانی تێكبدرێن و سیمایان بشێوێنرێت و له‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێبونه‌وه‌ بكرێن به‌ ناوچه‌ی بازرگانی.
قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: پاراستنی ناوچه‌ كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه‌ و شێواندنیشیان زیان به‌ مێژوو و كه‌له‌پوری شاره‌كه‌مان و ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ رێگه‌ ناده‌ین چیتر سیما و شێوازی ئه‌و گه‌ڕه‌ك و خانووانه‌ تێكبدرێن.
هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا به‌ نوسراوی ره‌سمی داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بكرێت ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به‌ سه‌نته‌ری شار و نه‌خشه‌یه‌كی وردی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ بخاته‌ به‌رده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆئه‌وه‌ی كاری له‌سه‌ر بكرێت، یان به‌پێی پێویست هه‌موار بكرێنه‌وه‌. لیژنه‌ی پاراستنی خانووه‌ كه‌له‌پورییه‌كانیش كه‌ له‌ نوێنه‌ری فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهاتوون له‌ كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

792 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/06/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە...
»
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا...
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
»
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... ته‌رمی ئیسماعیل سابوری به‌خاك سپێردرا...
»
مافەکانی کرێکار دەپارێزرێت...
»
لە سلێمانی كاركردنی شوێنەكانی گیا دەرمانی رێكدەخرێت...
»
له‌ سلێمانی بێكاران تۆمار ده‌كرێن و هه‌لی كار دابین ده‌كرێت...
»
کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.