»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی: كاری پێویست كراوە بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە

بۆ رێگری كردن لە سوتانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە بەدرێژای چیاكە ئاگربڕدروست دەكرێت و بنكەیەكی پۆلیسی دارستانیش لە چیاكە جێگری دەكرێت, قائیمقامی  سلێمانیش دەلێت: بۆ پاراستنی دارستان و پوش و پاوانی  چیاكە هەموو هەنگاوێكی پێویست گیراوەتەبەر, 
ئەمڕۆ دووشەممە 24.6.2019, بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەو هەڵمەتەی كە دەستی پێكردووە بۆ پاراستنی چیاكە لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە ,ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سەردانی چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی و دەستخۆشی لە هەموو ئەو تیمانەكرد كە سەرقاڵی پرۆسەی ئاگربڕن بۆ چیاكە وەك هەوڵێك بۆ رێگری كردن لە رووداوی ئاگركەوتنەوە, راشگەیاند هەموو رێگەیەكی پێویست دەگرنەبەر  بۆ پارێزگاریكردن لە دارستان و پوش و پاوانی چیایی ئەزمڕ و گۆیژە , قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی بڕە پارەیەك دابینكراوە بۆ دروستكردنی ئاگربڕ بۆ چیاكە و سود لە ئەزمونی ئەو فەرمانبەرانە وەردەگیرێت كە پێشتر لە ئەزمڕ و گۆیژە كاریان كردووە و ئێستا بەهۆی تەمەنیانەوە خانەنشین بون , ئەو كەسانە كە ئەزمونێكی زۆریان هەیە بۆ پارێزگاری كردن لە چیاكە لە بەرامبەر بڕە پارەیەكی رۆژانە هەمان ئەركی پێشویان گرتووەتە ئەستۆ , ئاوات محەمەد  دەشڵێت : دروستكردنی ئاگر بڕ رۆلێكی گرنگی دەبێت لە رێگری كردن لە رووداوی ئاگركەوتنەوە  و كەمكردنەوەی زیانەكانی ئەگەری ئاگركەوتنەوە , ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات ئەو ناوچانەی كە شەوێنەكەیان گونجاوە بە ئامێری شۆفڵ و گرێدەر ئاگربریان بۆ دەكرێت و ئەو ناوچانەش كە ئامێر ناتوانێت پێیان بگات لەرێگەی كرێكارەوە  ئاگربڕی بۆ دروست دەكرێت ,   هەر لە چیای ئەزمڕ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی سەردانی بنكەی پۆلیسی دارستانی كرد كە بەم دوایە و دوای پێشنیاری لیژنەی فریاگوزاری خێرا لە چیاكە جێگیر كراوە و ئەركی پارێزگاری كردن دەبێت لەچیایی ئەزمڕ و گۆیژە لە هەر روودێك كە زیان بە ژینگەو سروشتی ناوچەكە بگەیەنێت , قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە هەموو تیمەكانی پۆلیسی دارستانی بنكەكەكرد كە بەبەردەوامی لە شەونخونیدان بۆ پاراستنی چیاكە و رێگری لە ئاگركەوتنەوە ئەمە جگە لەوەی لەرووی ئەمنیشەوە رۆڵی گرنگیان هەیە لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە , 
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەمیانەی بەسەركردنەوەكەیدا سەردانی ئەو بەشەی چیای گۆیژەشی كرد كە لە ساڵی 2016 دا بەهۆی ئاگركەوتنەوە زیانێكی زۆری بەركەوەوتووەو بەهۆیەوە بەهەزاران دار لە ناوچوون, بەڵام دواتر لەشوێنیان داری تر روێنراوەتەوە , ئەو دارانەش كە لەناوچوون دوای بڕینەوەیان لەرێگەی زیادكردنێكی ئاشكراوە دەفرۆشرێن , 
دەربارەی هەوڵەكان بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری كەوتنەوەی ئاگر و رووداوی سروشتی قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : لەرێگەی "لیژنەی فریاكەوتنی خێرا" كە لە نوێنەری زۆربەی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی پێكهاتووە, هەموو هەنگاوێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگری كردن لە ئاگركەتنەوە و پاراستنی دارستان و پوش و پاوانیناوچەكە , ئاوات محەمەد داواشی لە هاوڵاتیان و ئەو گەشتیارانە كرد كە بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان روودەكەنە چیاكە بەووریاییەوە مامەڵە بكەن و نەبنە هۆی كەوتنەوەی ئاگر , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد هەر كەسێك هۆكار بێت بۆ ئاگركەوتنەوە و زیان گەیاندن بە ژینگەو سروشتی چیای ئەزمڕ و گۆیژە بەتوندی رووبەڕووی سزایی یاسایی دەكرێتەوە , چونكە چیاكە بەشێكی گرنگە لە پێكهاتەی سروشتی شاری سلێمانی و بە سوتاندنی زیانێكی گەورە بەر ژینگەو سروشتی ناوچەكە دەكەوێت. 

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

200 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
24/06/2019
زیاتر
»
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا...
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
»
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... ته‌رمی ئیسماعیل سابوری به‌خاك سپێردرا...
»
مافەکانی کرێکار دەپارێزرێت...
»
لە سلێمانی كاركردنی شوێنەكانی گیا دەرمانی رێكدەخرێت...
»
له‌ سلێمانی بێكاران تۆمار ده‌كرێن و هه‌لی كار دابین ده‌كرێت...
»
کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر 250 ده‌مانچه‌دا گیراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.