»   هه‌واڵه‌کان
دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ری هاوڵاتیان‌ قه‌ده‌غه‌كرا
به‌هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان و دروستكردنی ژاوه‌ژاو، قائیمقامییه‌تی سلێمانی به‌كارهێنانی بڵندگۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن دوكاندار و ئۆتۆمبێل و فرۆشیاران قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و سه‌رپێچیكارانیش روبه‌روی سزای یاسایی ده‌كاته‌وه‌.


به‌كارهێنانی ئامێری تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ (بڵندگۆ) له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ دوكاندار و ئۆتۆمبێل فرۆشیارانی میوه‌ و خۆراك له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كاندا بووه‌ به‌ دیارده‌ ‌ئه‌مه‌ش بێزاری هاوڵاتیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، قائیمقامی سلێمانی‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی بڵندگۆكانی داوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و پۆلیسی رێكاری (الانچباگ) و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر چووه‌ته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


له‌نوسراوێكدا كه‌له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی/ به‌شی رێكاریی ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه‌ هاتووه‌؛ له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ست به‌سه‌ر (119) بڵندگۆدا گیراوه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆی نانه‌وه‌ی كێشه‌و ئاژاوه‌ و دروستكردنی ژاوه‌ژاو له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی، له‌نوسراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ روو بفه‌رموون به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و بڵندگۆیانه‌ی (مكه‌به‌ره‌) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ بۆ له‌ناوبردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌.


لای خۆشیه‌وه‌ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ رێگه‌ نادرێت به‌هیچ جۆرێك ئه‌و ئامێرانه‌ له‌ بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ندا به‌كاربهێنرێت و لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانیشی راسپاردووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بڵندگۆیانه‌دا بگرێت و سه‌رپێچیكارنیش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌‌.


پێشتریش ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شاری سلێمانی گله‌یی و گازنده‌ی خۆیان له‌رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك گه‌یانده‌ قائیمقامی سلێمانی و بێزاری گله‌یی خۆیان له‌و دیارده‌یه‌ ده‌ربڕیوه‌ و دوای قه‌ده‌غه‌كردنیان كرد، هه‌ربۆیه‌ قائیمقامی سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئامێرانه‌ی داوه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/06/2019
زیاتر
»
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
»
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... ته‌رمی ئیسماعیل سابوری به‌خاك سپێردرا...
»
مافەکانی کرێکار دەپارێزرێت...
»
لە سلێمانی كاركردنی شوێنەكانی گیا دەرمانی رێكدەخرێت...
»
له‌ سلێمانی بێكاران تۆمار ده‌كرێن و هه‌لی كار دابین ده‌كرێت...
»
کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر 250 ده‌مانچه‌دا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی : ئامانجی لیژنەكان داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگە...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.