»   هه‌واڵه‌کان
هاوڵاتیان له‌ جۆرێك خواردنه‌وه‌ی مه‌ترسیدار‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانیدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌ و هۆشداری ده‌درێته‌ هاوڵاتیان خۆیانی لێ به‌دور بگرن و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر بگرنه‌ به‌ر.
به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی/هۆبه‌ی زانیاری و به‌دواداچونی فه‌رمانگه‌كان كه‌ ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كردووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ جۆرێك ئاوی لیمۆ له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه‌ به‌ناوی ئاوی لیمۆی (مه‌حشه‌ر)، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیای و كیمیایی له‌ تاقیگه‌دا بۆكراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ نه‌گونجاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌. 
ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ دروستكراوی وڵاتی ئێرانه‌ و هه‌رچه‌نده‌ به‌پی ئه‌و به‌رواره‌ی له‌سه‌رێتی به‌سه‌رچوو نییه‌" به‌ڵام به‌هۆی خراپی پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ و دوای ئه‌و نوسراوی ئاسایشی سلێمانی، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپارد بۆ كاری پێویست و به‌په‌له‌ و بڕیاردرا له‌هه‌ر بازاڕ و شوێنێكدا ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ناوی ئاوی لیمۆوه‌ ده‌فرۆشرێت بینرا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و ده‌ستبه‌جێ له‌ناوببرێت.
هه‌ربۆیه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ فراوان كردووه‌ و داواش له‌ هاوڵاتیان كرا له‌هه‌ر شوێنێك به‌رچاویان كه‌وت لیژنه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1132 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/06/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشدا گیراوه‌...
»
هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... ته‌رمی ئیسماعیل سابوری به‌خاك سپێردرا...
»
مافەکانی کرێکار دەپارێزرێت...
»
لە سلێمانی كاركردنی شوێنەكانی گیا دەرمانی رێكدەخرێت...
»
له‌ سلێمانی بێكاران تۆمار ده‌كرێن و هه‌لی كار دابین ده‌كرێت...
»
کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر 250 ده‌مانچه‌دا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی : ئامانجی لیژنەكان داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگە...
»
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان پرۆژه‌كانیان ده‌هێننه‌ سلێمانی...
Copyright ©2015. All rights reserved.