»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ بۆنه‌دا گیراوه‌
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانییه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆنی جۆراوجۆری خانمان و پیاواندا ده‌گرێت و له‌ناوده‌برێت.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی‌ ده‌ست به‌سه‌ر (36) كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا ده‌گیریت كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین.


ئه‌و بۆنانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی قائیمقامیه‌ته‌وه‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ چوارجۆره‌ له‌ (MAJIX – EXPOSE – ALEDA - 212) پێك هاتووه‌ كه‌ خاوه‌نی كۆگای (KG) به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه‌.


به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه‌ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، بۆیه‌ هه‌میشه‌ هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان به‌دور بگرن له‌ به‌كارهێنانیان.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.


لیژنه‌ی كۆگاكان یه‌كێكه‌ له‌ لیژن هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نی ده‌كات بۆ پشكنین كردن تا له‌سه‌لامه‌تی عه‌مباركردن و نه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو دڵنیابێته‌وه‌، له‌كاتی هه‌بوونی كاڵاوشمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرێت و نمونه‌ی ره‌وانه‌ی پشكنینی كیمیایی ده‌كرێت پاشان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كاته‌وه‌.


س . ب 
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


1704 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/06/2019
زیاتر
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ دوكان و بازرگانه‌كان ده‌دات...
»
جۆرێكی سابونی ڕەقی لەناودەبرێت.....
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی نوێ بۆ سكاڵا ته‌رخان ده‌كات...
»
لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌كڕن...
»
تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵاوشمه‌كی لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی...
»
لیژنە هاوبەشەكان وردتر پشكنین بۆكالاو شمەكان دەكات.....
»
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر میوه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕی 400 كیلۆگرام تاعین دەستی بەسەرداگیراوە.....
»
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی...
Copyright ©2015. All rights reserved.