»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سه‌رشه‌قامه‌كان لەناودەبرێت
بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان، و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێك گۆشتی سووردا دەگرن.


لەدوو رۆژی رابردوودا، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەست بەسەر چەند ئاژەڵێكی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیەكان سەریاندەبڕن و لە شەقام و شارێكان، بەهاوڵاتیانی دەفرۆشن.

 
ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ئەنجام نەدراوە دوور لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، هەروەها گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت كە مەترسی بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەرانی دروست دەكات.

 
داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، ئەو جۆرە گۆشتە نەكڕن لەشەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت هه‌روه‌ها لە دوكانی گۆشفرۆشه‌كاندا پێش ‌كڕین لەو مۆره‌ی بەسەر گۆشتەكەوەیە دڵنیابنه‌وه‌ و لەكاتی هەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.


بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت، و ئەو ئامێر و ئەوكەلوپەلانەی بۆكاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت، هەروەها خاوەنی ئاژەڵەكانیش رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی














1070 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/06/2019
زیاتر
»
خانمان، ئاگاداری مادده‌ی جوانكارییه‌كانتان بن...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... هۆشیاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نورسن له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی بڕێك زه‌یتون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا و له‌ناوده‌برێت...
»
وێنه‌ ... سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.