»   لیژنه‌کان - چالاکی
خانمان، ئاگاداری مادده‌ی جوانكارییه‌كانتان بن
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ و جوانكاری خانماندا ده‌گرێت.



له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی  پاككردنه‌وه‌ و جوانكاری خانماندا ده‌گرێت كه‌‌ خاوه‌ن دوكانه‌كه‌ به‌نیازی فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بووه‌.


ئه‌و مه‌وادانه‌ی له‌ پێشانگای ئانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه پێكهاتووه‌ له‌ (300) پارچه پاككه‌روه‌كانی شامپۆ، زاهی، سابون، تایت‌‌ و جوانكارییه‌كانی بۆدره‌، مه‌عجون و بۆن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جوانكاری تری خانمان، كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان زیاتر له‌ ساڵێكه‌ به‌سه‌رچوون.



به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كانیان به‌سه‌رده‌چێت پێكهاته‌كه‌ی له‌ مادده‌یه‌كی سودبه‌خشه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ مادده‌یه‌ك مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و به‌كارهێنه‌ره‌كانی دروست ده‌كات.



به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و ماددانه‌ی له‌ پێشانگای ئانیا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



لیژنه‌ی سێی، یه‌كێكه‌ له‌و (35) لیژنه‌ی كه‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی‌ چاودێری بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كانی پێ ده‌كات، ئه‌ندامه‌كانی له‌ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواره‌ جیاوازه‌كان پێكهاتوه‌، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رجه‌كان و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


588 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
13/06/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌ك له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... هۆشیاری له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ گۆشته‌ ده‌درێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نورسن له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی بڕێك زه‌یتون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا و له‌ناوده‌برێت...
»
وێنه‌ ... سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌برێت...
»
چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكان دەكرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.