»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی كاركردنی شوێنەكانی گیا دەرمانی رێكدەخرێت

لە سلێمانی پێداچوەنەوە بە شێوازی كاركردنی هەموو ئەو شوێنانەدا دەكرێت كە تایبەتن بە چارەسەر و فرۆشتنی دەرمانی گیایی "چارەسەری  سروشتی" و لەرێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەندیشەوە چۆنیەتی كاركردنی ئەو شوێنانە بەپێی كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی رێكدەخرێت و ماوەی ماگێك دەدێت بەو شوێنانەی كە تا ئێستا مۆڵەتی كاركردنیان نیە , 
ئەمڕۆ چوار شەممە 12 حوزەیرانی 2019  بەئامانجی رێكخستنەوەی ئیش و كاری شوێنە گیاییەكان"چارەسەری سروشتی" ئاوات محەمەد  قائیمقای سلێمانی لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەكان لەپارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و ئەو رێوشوێنانە تاوتوێكران كە پێویستن بگیرێتەبەر بۆ رێكخستنەوەی كاركردنی ئەو شوێنانە, 
لە بارەی شێوازی كردنی دوكان و شوێنەكانی فرۆشتن و چارەسەری دەرمانی گیایی "ئاوات محەمەد قائیممقامی سلێمانی" رایگەیاند: لەرووی تەندروستیەوە سەرنج و تێبینیەكی زۆر لەسەر كاركردنی هەموو ئەو شوێنانە هەیەو بڕیاریانداوە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان چۆنیەتی كردنی هەموو ئەو شوێنانە بەپێی كۆمەڵێك مەرج و رێنمایی كەپێشتر لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمەوە پەسەندی كراوە رێكبخرێتەوە و ئەو مەرج و رێنماییانە بكرێتە بنەمای كاركردنی ئەو شوێنانەو هەموو ئەو كەسانەش كە لەو شوێنانەدا كاردەكەن, قائیمقانی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ماوەی مانگێك دەدرێت بەهەموو ئەو شوێنانەی كە تائێستا مۆڵەتیان نیە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەت و پابەندبونیان مەرج و رێنماییەكان , 
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا پسپۆڕانی تەندروستی رایانگەیاند: بەشێك لەو دەرمانانە كە دوكانەكانی گیایی دەفرۆشێت رێگەپێدراو نیە و لەرووی زانستیەوە ئەو دەرمانانە گونجاونیە هاوڵاتیان بەكاری بهێنن =, بەڵكو بەكارهێنانیشی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیان و توشبوون بە هەندێك نەخۆشی ترسناك  ,
دوای خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و لایەنەپەیوەندیدارەكان, چەند خاڵێك پەسەندكرا بۆ رێخستنەوەی چۆنیەتی كاركردنی شوێنەكانی دەرمانی گیایی لە سلێمانی كە بەچارەسەری سروشتی ناسراون و لەمەودوا بەپێی ئەو رێنماییانە رێگە بەكاركردنیان دەدرێت .
1.دروستكردنی لیژنەیەكی هاوبەشی تایبەتمەند لەنوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كە ئەركی بەدواداچون دەبێت بۆ چۆنیەتی كاركردنی ئەو شوێنانە
2.جێبەجێكردنی هەموو ئەو مەرج و رێنماییانەی كە تایبەتن بە كاركردنی شوێنە گیاییەكان و لەلایەنە وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە پەسەند كراوە 
3.ئەو دەرمانە گیاییانەی كە لە وڵاتانی دەرەوە هاوردەی هەرێم دەكرێت پێویستە لەژێر چاودێریەكی ووردی كۆلیتی كۆنتڕۆڵدا رێگە بەهاردەكردنیان بدرێت و تەنیا رێگە بەو دەرمانانە بدرێت كە تۆماركراون و هیچ زیانێكیان نیە ,
4.ئەو دەرمانانەی كە لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئامادەدەكرێن پێویستە لە كارگەیەكی رەسمیدا كە لەژێر چاودێری دامەزراوەكانی حكومەتدا بێت ئامادەبكرێن و لەرووی زانستیەوە هەموو مەرجەكانی تێدا بێت ,
5. تەنیا رێگە بە كەسانی "شارەزاو خاوەن بڕوانامە" بدرێت لەو شوێنانەدا كاربكەن و پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن , 
6.لەپاڵ شوێنە گیاییەكان بەدواداچون بۆ هەموو "دوكان و شوێنەكانی جوانكاری" بكرێت كە دەرمان و چارەسەری سروشتی بەكاردەهێنن و دەیفرۆشن,
7.هۆشیاركردنەوەی خەڵك لەو ریكلامانەی كە لەبارەی دەرمانە گیاییەكان و چارەسەرە سروشتیەكان لەرێگەی راگەیاندنەكانەوە بڵاودەكرێنەوە كە زۆربەیان هیچ بنەمایەكی زانستیان نیە ...

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1352 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/06/2019
زیاتر
»
له‌ سلێمانی بێكاران تۆمار ده‌كرێن و هه‌لی كار دابین ده‌كرێت...
»
کۆگایەکی جگەر و گۆشت دادەخرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر 250 ده‌مانچه‌دا گیراوه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی : ئامانجی لیژنەكان داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگە...
»
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان پرۆژه‌كانیان ده‌هێننه‌ سلێمانی...
»
قائیمقامی سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غاز دەكەن بۆ ئوتۆمبێل...
»
قائیمقامی سلێمانی ئه‌م كه‌سانه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئایار لیژنەكان بڵاودەكاتەوە...
»
بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كراوه‌ته‌وه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هۆشیاری توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌دات...
Copyright ©2015. All rights reserved.