»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه،‌ لیژنەی هاوبه‌شه‌كان بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌به‌ن.


له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمایینه‌وه‌ بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ی جۆراوجۆردا گیراوه‌ كه‌ به‌هۆی ‌به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه‌خراپ بوون و شیاوی به‌كارهێنان نین.


ده‌رباره‌ی بڕ و جۆری ئه‌و پاككه‌ره‌وانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ راپۆرتی رۆژانه‌كه‌یاندا هاتووه‌كه؛‌‌‌ 200 پارچه‌‌یه‌ و جۆره‌كانیشیان له‌ شامپۆ، زاهی قاپ شتن، سابوون و فاست پێكهاتووه‌.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت، له‌كاتی بازاڕكردن و ‌ كڕینی ئه‌و پێداویستیانه‌ی رۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن، به‌وردی سه‌رنجی مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كاڵاوشمه‌كه‌كان بده‌ و له‌كاتی هه‌بوونی كاڵای ماوه ‌به‌سه‌رچوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌ره‌وه‌. 

 
لیژنه‌ی سێ، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه‌ سه‌ردانی بازاڕ و دوكان و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كات و رێنمایی پێویست به‌ خاوه‌ن شوێنه‌كان ده‌دات و له‌ هه‌بوونی سه‌رپێچی ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن ببنه‌وه‌، له‌ دوباره‌كردنه‌وه‌یدا شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

654 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/06/2019
زیاتر
»
كه‌ش و هه‌وا...
»
باران بارین بەردەوام دەبێت...
»
له‌ سعودیه‌ ڕێگه‌ به‌ فرۆشتنی خواردنه‌وه‌‌‌ مه‌ستیه‌كان ده‌درێت...
»
گه‌وره‌ترین باخی زه‌یتون، سعودیه‌ی‌ گه‌یانده گینس...
»
كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و به‌یانی...
»
شۆفێری كردن له‌كاتی به‌فر باریندا...
»
خێراترین ئینتەرنێتی جیهان له‌م وڵاته‌یه‌...
»
له‌لایه‌ن كچانی كوردستانه‌وه‌ سلێمانی گوڵ بارانكرا...
»
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند...
»
مەترسەكانی ئندۆمی ئاشكرا دەكرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.