»   لیژنه‌کان - داخستن
له‌ سلێمانی كارگه‌ی یه‌ڵدا داده‌خرێت
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كارگه‌یه‌كی شیرینی له‌ سێمانی داده‌خات.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی سێی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019.6.11 سەردانی کارگەی شیرینی (یەڵدا)ی‌ لە شه‌قامی مه‌وله‌وی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ کارگەکە پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌ گشتی و تەندروستی به‌تایبه‌ت نه‌بووه‌.


له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌؛ له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ناو ئه‌و كاكڵه‌ گوێزه و كونجییه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كرنی شیرینیه‌كاندا به‌كاریده‌هێنێت بڕێكی زۆر پاشەرۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشک و جرج)ی تێدابووه‌.


هه‌روه‌ها، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و كارگه‌كه‌ كاریان كردوه‌ گرنگییان به‌ پاك راگرتنی شوێنه‌كه‌ نه‌داوه‌،  له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی مۆڵەتی تەندروستی كاركردن.


ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌؛ لە کارگەی شیرنی (یه‌ڵدا)دا دەست بەسەر (15) کیلۆ گرام کونجی، (10) کیلۆگرام شەکر، (5) کیلۆگرام كاكڵه ‌گوێز و (15) کیلۆگرام شیرینی کۆن و خراپ بوو له‌گه‌ڵ دوو قوتو تام و ڕەنگ ماوه‌ بەسەرچوودا گیراوه.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خرێت و ته‌واوی ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

3146 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/06/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.