»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر 250 ده‌مانچه‌دا گیراوه‌
به‌هۆی هه‌بوونی سپرنگی به‌هێز و پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌‌ 2019.6.11 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ گەڕەکی چوارباخ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (250) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه‌ به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له‌له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن‌ دروستده‌كات.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه‌ ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ و به‌ساغی له‌ ده‌سكی ده‌مانچه‌كه‌ دانراوه‌، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی له‌ شكانی له‌شییدا دروست بكات.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنیه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ین به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ و له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

966 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/06/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی : ئامانجی لیژنەكان داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگە...
»
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان پرۆژه‌كانیان ده‌هێننه‌ سلێمانی...
»
قائیمقامی سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غاز دەكەن بۆ ئوتۆمبێل...
»
قائیمقامی سلێمانی ئه‌م كه‌سانه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئایار لیژنەكان بڵاودەكاتەوە...
»
بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كراوه‌ته‌وه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هۆشیاری توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌دات...
»
كۆگایه‌كی جه‌گه‌ری به‌ستوو و گۆشتی ئێرانی داخرا...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا...
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.