»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی : ئامانجی لیژنەكان داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگە

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ لیژنە هاوبەشەكانی رۆڵێكی گرنگ و بەرچاو دەبینن لە پارێزگاری كردن لە تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت دەشڵێت: ئامانجی لیژنەكان داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگەو پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان بەشێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە ,
ئەمڕۆ دووشەممە 2019.6.10 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ كارو بەدواداچونەكانی لیژنەكان كرا ,
لەبەرامبەر ئەو ئەركە گرنگەی كە جێبەجێ دەكەن قائیمقامی سلێمانی دەستخۆشی لە هەموو ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كرد و رایگەیاند: لیژنەكان ئەركێكی گرنگ و بەرپرسیارییەتیەكی گەورەیان لە ئەستۆدایە كە ئەویش پارێزگاری كردنە لە تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك كە زیان بە بەرژەوەندی بگەیەنێت,
ئاوات محەمەد ووتیشی : ئەوەی پێویست بێت بۆ سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و پارێزگاری كردن لە بەرژەوەندی گشتی خەڵك لەرێگەی لیژنەهاوبەشەكانەوە هەنگاوی بۆ دەنێن و كاری پێویستیش دەكەن بۆ رێكخستنەوەی ئیش و كاری كاسبكاران و هەموو پیشە جیاوازەكان, بەو ئامانجەی دادپەروەری گشتی و كۆمەڵایەتی لە كارو بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكان لە ئاستێكی باڵادا بەدی بێت , ئەوەشی خستەڕوو لیژنەهاوبەشەكان بەیەك دووری لە نێوان هاوڵاتیان و كاسبكاراندا كارو باری بازاڕ و پیشە جیاوازەكان رێكدەخات و ئامانجی لیژنەكانیش داكۆكی كردنە لە كۆی تاكەكانی كۆمەڵگەو پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان بەشێوەیەكی دادپەروەر و یەكسان ,
لە بارەی چاودێری و بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكان, قائیمقامی سلێمانی داوای لە ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكان كرد بەهەمان گوڕوتینەوە بەردەوامبن لە بەجێهێنانی ئەركەكانیان و بەشێوەیەكی دروست مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو كەسانەدا بكەن كە رۆژانە سەردانیان دەكەن و سزاكانیشیان دادپەروەرانە بێت بەسەر ئەو كەسانەی كە سەرپێچیان هەیە , ووتیشی بەهۆی گرنگی كارو ئەركەكانی لیژنەكانەوە گرنگی زیاتر بە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەدەن و لە پێناو زیادكردنی سەردان و چاودێرییەكانیان هەموو پێداویستیەكانیان دابین دەكەن . 
لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی ژمارەیان "35" لیژنەیەو رۆژانە سەردانی بازاڕ و ماركێت و شوێنە گشتیەكان دەكەن و بەدواداچون بۆ هەموو ئەو خواردن و پێداویستیانە دەكەن كە پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە.

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

868 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2019
زیاتر
»
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان پرۆژه‌كانیان ده‌هێننه‌ سلێمانی...
»
قائیمقامی سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غاز دەكەن بۆ ئوتۆمبێل...
»
قائیمقامی سلێمانی ئه‌م كه‌سانه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئایار لیژنەكان بڵاودەكاتەوە...
»
بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كراوه‌ته‌وه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هۆشیاری توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌دات...
»
كۆگایه‌كی جه‌گه‌ری به‌ستوو و گۆشتی ئێرانی داخرا...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا...
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.