»   هه‌واڵه‌کان
كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان پرۆژه‌كانیان ده‌هێننه‌ سلێمانی

كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی خواستی هه‌یه‌ له‌ بواری پاكڕاگرتنی ژینگه‌ به‌تایبه‌ت ژینگه‌ی ئاو له‌ سلێمانی كار بكات و قائیمقامی سلێمانیش رایگه‌یاند پشتگیری و ده‌ستگیرۆیی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ بواری ژینگه‌دا كار ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ 10/6/2019 سه‌رۆكی كۆمپانیای (ئین ڤنت)ی ئه‌ڵمانی و لێپرسراوی عیراقی كۆمپانیاكه‌ سه‌ردانی دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییان كرد و له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.
دوای به‌خێرهاتن ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یان رونكرده‌وه‌ كه‌ خواستیان هه‌یه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانیداو له‌ بواری ژینگه‌دا كارێكی ستراتیژی بكه‌ن به‌تایبه‌ت رۆڵیان هه‌بێت له‌ پاكردنه‌وه‌ی ئاوی سنوری تانجه‌رۆ كه‌ بووه‌ته‌  هۆی  پیسبوونی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش.
قائیمقامی سلێمانی پێی راگه‌یاندن پیسبوونی ئاوی تانجه‌رۆ و ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بابه‌تێكی ژییانییه‌ و ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی نییه‌ و ناكرێت دوابخرێت. سوپاسی ئه‌و كۆمپانیایه‌شیكرد كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ سلێمانیدا كار بكه‌ن و داوای لێكردن له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا ئۆفیسی كۆمپانیاكه‌ له‌ سلێمانی بكه‌نه‌وه‌ و كار بۆ وه‌رگرتنی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی ببێت به‌ هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ بۆ ده‌ستپێكردنی و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیتر و هانی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان بده‌ن سه‌رمایه‌كانیان له‌م سنوره‌دا بخه‌نه‌ گه‌ڕ و ده‌ستیان هه‌بێت له‌ پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ تایبه‌ت كه‌ دانیشتوانی سلێمانی مه‌به‌ستیانه‌ ژینگه‌ی شاره‌كه‌یان  زیاتر پارێزراو بێت و تێڕوانینیشیان بۆ كاری كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان ئه‌رێنییه‌.
له‌ كۆتایشدا بڕیاردرا له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئۆفیسی كۆمپانیای (ئین ڤنت)ی ئه‌ڵمانی له‌ سلێمانی بكرێته‌وه‌ و كاره‌كانی ده‌ستپێبكات.
‌  




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

678 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/06/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: بەووردی چاودێری دانانی سیستمی غاز دەكەن بۆ ئوتۆمبێل...
»
قائیمقامی سلێمانی ئه‌م كه‌سانه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌...
»
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئایار لیژنەكان بڵاودەكاتەوە...
»
بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كراوه‌ته‌وه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هۆشیاری توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌دات...
»
كۆگایه‌كی جه‌گه‌ری به‌ستوو و گۆشتی ئێرانی داخرا...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا...
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.