»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
ئاماری روداوەکانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا (10) روداوی هاتوچۆ لە سلێمانی رویانداوە کە بەهۆیەوە (13) کەس بونەتە قوربانی.

کاروان ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند؛ لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی (10) روداوی هاتوچۆ رویانداوە کە بریتین لە دو روداوی وەرگەڕان و حەوت پێکدادان و یەک حاڵەتی شێلان.

وتیشی: حەوت لە روداوەکان لە ناو شار بوە و سێ روداویش لە دەرەوەی شار، هەروەها بەهۆی ئەو روداوانەوە (11) کەس برینداربون و دوانی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رونیشیکردەوە، روداوەکانی هاتوچۆ بە بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردو کەمیان کردوە، بەڵام قوربانییەکان زیادیان کردوە، بە جۆرێک ساڵی رابردو بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆوە (11) کەس برینداربون، بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار بکرێت.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


382 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/06/2019
زیاتر
»
باران بارین دەست پێدەکاتەوە...
»
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ده‌ستپێده‌كات...
»
شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌...
»
هاتووچۆ هۆشداری‌ به‌شۆفێران ده‌دات...
»
‌رێژه‌ی باران بارینی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان...
»
وەستانی ئۆتۆمبێل لە سایدی دەستەچەپ قەدەغە دەکرێت...
»
سلێمانی ... هاوڵاتیان به‌شدارده‌بن له‌ بڕیاردان...
»
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن...
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.