»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ئایار لیژنەكان بڵاودەكاتەوە
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی، ئاماری مانگی پێنجی ئەمساڵ بڵاودەكاتەوە، كە بە پێی یاساو ریێنماییەكان هەر شوێن كارێك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبووبێت، رووبەرووی سزای ماددی و یاسایی كراونەتەوە.


بەپێی ئەو ئامارەی بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی 5/2019، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی 4 هەزار و 288 سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە، لە كۆی ئەو سەردانانەش 717 شوێن ئاگاداركراوەنەتەوە كە پابەندبن بە مەرج و رێنماییە تەندروستی و ڤیترنەرییەكانەوە.


هەروەها، 368 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەوشوێنانەی كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن نەبوون، كراوە، و بەهۆی دووبارە سەرپێچی كردنیشیانەوە  21 شوێنی كاركردن داخراون، هەروەها 2 شوێنكار روبەروی دادگا كراونەتەوە.


لە ئامارەكەدا هاتووە، لە مانگی پێشودا، زیاتر 145 تۆن و 377 كیلۆگرام مەوادو خۆراكی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لە ناوبراون، و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش بریتییە لە 18‌ ملیۆن و 475 هەزار دینارە و پێی  یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.


بە پێی رێنماییەكانی لیژنە هاوبەشەكان هەرشویێنێك پابەند نەبێت، سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، و لە حاڵەتی دووبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا رووبەرووی دادگا دەكرێنەوە.



راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

434 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/06/2019
زیاتر
»
بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كراوه‌ته‌وه‌...
»
قائیمقامی سلێمانی: هۆشیاری توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌دات...
»
كۆگایه‌كی جه‌گه‌ری به‌ستوو و گۆشتی ئێرانی داخرا...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا...
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا...
»
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.