»   هه‌واڵه‌کان
بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای ئه‌زمڕوگۆیژه‌ كراوه‌ته‌وه‌

بەمەبەسی دڵنیابوونەوە لە کەمبوونەوەی مەترسی ئاگرکەوتنەوە، قائیمقامی سلێمانی سەردانی شاخی گۆیژە ده‌كات و هاوكاری پێشكه‌شی پۆلیسی دارستان ده‌كات.

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 2019.6.3 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و ئاکۆ غەریب جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەردانی تیمەکانی دروستکردنی ئاگربڕ لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی کرد، كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانه‌وه‌، بنكه‌یه‌كی لێ كراوه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگاری كردن له‌ سوتانی داره‌كانی چیای گۆیژه ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان ئاگركه‌وتنه‌وه‌.

له‌وته‌یه‌كدا بۆ بنكه‌ی پۆلیسی دارستان له‌ چیای گۆیژه‌ قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین بۆ پاراستنی دارستانی چیای ئه‌زمڕ و گۆیژه‌.

پێشتر له‌ دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگار و ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و بەرپرسی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان له‌ كۆبوونەوەیەكی فراواندا بڕیاردا به‌رله‌هاتنی وه‌رزی
هاوین رێ وشوێنی پێویست بگرنه‌ به‌ر بۆ پاراستنی دارستان و پوش و پاوانی چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری ئاگركەوتنەوە و سوتان، به‌دانانی بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و پاشان دروستكردنی ئاگر بڕ له‌نێوان داره‌كانی چیای ئه‌زمڕ و گۆیژه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 






748 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/06/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی: هۆشیاری توند بەم کۆمپانیایانه‌ ده‌دات...
»
كۆگایه‌كی جه‌گه‌ری به‌ستوو و گۆشتی ئێرانی داخرا...
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا...
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا...
»
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.