»   چالاکی رۆژانه
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان هۆشیاری به‌ دوكان و بازرگانه‌كان ده‌دات
به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی ئه‌و چكلێت و شیرینیانه‌ی بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌فرۆشرێت، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی كۆگای دوكان و بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت هه‌رشوێنێك چكلێتی بێ به‌روار بفرۆشێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.


ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایگه‌یاند؛ به‌مه‌ستی پشكنین بۆ ئه‌و چكلێت و شیرینیانه‌ی له‌لایه‌ن دوكان و بازرگانه‌كان‌ بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌فرۆشرێن، لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌كه‌ن‌.


وتی؛ به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی كه‌ له‌ده‌روه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێن به‌شێوه‌ی لێزه‌ری به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی به‌سه‌ره‌وه‌ بێت و نابێت بێ به‌روار یاخود دووبه‌رار بن.


وتیشی؛ هه‌ر شوێنێك چكلێت و شیرینی یاخود هه‌ركاڵاوشمه‌كێكی تری بێ به‌روار یاخود دوبه‌روار بفرۆشێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و له‌ناوده‌برێت.


ئازاد نه‌بی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكردن كڕینی پێداویته‌كانیان بۆ رۆژانی جه‌ژن به‌وردی سه‌رنج له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كاڵاوشمه‌كان به‌تایبه‌تی خۆراكه‌كان بده‌ن و له‌كاتی هه‌بوونی مادده‌ی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره‌ (07708677777)  یاخود تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لاپەڕەی فەرمی (قائیمقامیەتی سلێمانی)ەوە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە‌.


نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشیاری به‌ دوكاندار و بازرگانه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت؛ له‌هه‌رشوێنێك ده‌ست به‌سه‌ر چكلێت و شیرینی یاخود خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوودا بگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی













442 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
01/06/2019
زیاتر
»
جۆرێكی سابونی ڕەقی لەناودەبرێت.....
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ژماره‌یه‌كی نوێ بۆ سكاڵا ته‌رخان ده‌كات...
»
لیژنه هاوبه‌شه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ نه‌كڕن...
»
تاقیگه‌كانی پشكنینی كاڵاوشمه‌كی لیژنه‌‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی...
»
لیژنە هاوبەشەكان وردتر پشكنین بۆكالاو شمەكان دەكات.....
»
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر میوه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕی 400 كیلۆگرام تاعین دەستی بەسەرداگیراوە.....
»
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.