»   هه‌واڵه‌کان
كۆگایه‌كی جه‌گه‌ری به‌ستوو و گۆشتی ئێرانی داخرا

به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆگایه‌كیان داخست كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبوو، خاوه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌ له‌فه‌ بیفرۆشێت به‌ هاوڵاتیان.
به‌پێی راپۆرتی لینه‌ی سێی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی دوكانێكی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتنی جگه‌ر و گۆشتی ئێرانی له‌ گه‌ڕه‌كی پیرمه‌سوری شاری سلێمانی، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و دووكانه‌ی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر جگه‌ر و گۆشتی ئێرانی خراپبوو كه‌ بۆگه‌نیان كردبوو له‌گه‌ڵ بڕێك ته‌ماته‌ و باینجان و سه‌وزه‌ی خراپبوو كه‌ ته‌واوی ئه‌و خواردنانه‌ له‌سه‌ر عاره‌بانه‌ ده‌كرێن به‌ له‌فه‌ و ده‌فرۆشرێن به‌ هاوڵاتیان.
هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بووه‌ و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بووه‌، ته‌نانه‌ت خاوه‌نیشی دیار نییه‌ و ته‌نها كرێكارێكی بیانی تێدا بووه‌ كه‌ مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نه‌بووه‌، هه‌ربۆیه‌ ته‌واوی خواردن و كه‌ل‌وپه‌لی ناو كۆگاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و به‌ته‌واویش كۆگاكه‌ داده‌خرێت.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/05/2019
زیاتر
»
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا...
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا...
»
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.