»   لیژنه‌کان - داخستن
كارگه‌یه‌ك داده‌خرێت
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی ریسایكلین داده‌خات.


له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ كارگه‌یه‌كی ریسایكلینی تایه‌ی ئوتومبێل داده‌خرێت چونكه‌ پابه‌ندی رێنماییه‌كانی‌ ژینگه و مه‌رجه‌كانی كاركردن نه‌بووه‌.


به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی ژینگه‌، كارگه‌كه‌ مه‌رجه‌كانی ژینگه‌ی پێشێل كرددوه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دوكه‌ڵ و پاشمه‌یه‌كی زۆر له‌ ‌ناوچه‌كه‌ و دروستكردنی ژاوه‌ژاوێكی زۆر‌ هه‌روه‌ها، پابه‌ندی مه‌رجی سه‌لامه‌تی كرێكاره‌كان و ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌وێ كاریانكردووه‌ نه‌بووه‌ كه‌ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروستكردووه‌.


پێشتر كارگه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ژینگه‌وه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی‌ مه‌رجه‌كانی كاركردن بێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌وری یاسا ده‌كرێنه‌وه‌، به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌رپێچی به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌كه‌ داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات.


لیژنه‌ی ژینگه‌، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی كارگه‌ و ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كات به‌هۆی دوكه‌ڵ یاخود ژاوه‌ژاو و پاشه‌ڕۆی ژه‌هراوییه‌وه‌ ژینگه‌ پیس ده‌كه‌ن تا مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردنیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌رشوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

850 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/05/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.