»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی پلانی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا

لە شاری سلێمانی پلانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان راگەیاندراو قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: هەموو رێوشێنێكی پێویست گیراوەتەبەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێكی ئارامدا پێشوازی لە رۆژانی جەژن بكەن , 
ئەمرۆ چوارشەممە 29.5.2019 بە مەبەستی دانانی پلانی جەژنی پیرۆزی رەمەزان و ئامادەكاری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی كۆبووەوە,
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە بارودۆخێكی ئارام و بێ گرفتدا پێشوازی لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان بكەن هەموو ئامادەكارییەكی پێویست كراوە , 
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی : لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن هیچ شەقامێك بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا داناخرێت, بەڵكو تیمەكانی هاتووچۆ هاوكار دەبن بۆ رێكخستنی شەقام و رێگەو بانەكان بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەبێ گرفت سەردانی هەر شوێنێك بكەن كە دەیانەوێت, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لیژنەهاوبەشەكان هاوشێوەی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبن لە گەڕان و بەدواداچونەكانیان بە ئامانجی پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە هەر جۆرە سەرپێچیەك , 
لەبارەی كارئاسانی بۆ ئەو گەشتیارانەی كە روو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن ئاوات محەمەد رایگەیاند لە بازگەكان و شوێنە گەشتیارەكانی سلێمانی تیمەكان راسپێردراون هەموو كارئاسانی و هاوكارییەك پێشكەش بە گەشتیاران و ئەو میوانانە بكەن كە روودەكەنە سلێمانی , ووتیشی خاوەنی رێستۆرانت و چێشتخانەكانی سلێمانی ئاگادار كراونەتەوە پێویستە لە رۆژانی جەژنیشدا شوێنەكانیان كراوەبن بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا و هەر شوێنێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە,
ئاوات محەمەد راشگەیاند سەۆجەم تیمە خزمەتگوزارییەكان و هێزە ئەمینەكان لە رۆژانی جەژندا لە سەنتەری شاری سلێمانی و هەموو شوێنە گشتیەكان لە ئەركدا دەبن بۆ پارێزگاری كردن لە هاوڵاتیان و ئەو گەشتیارانەی كە روو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن . 
 
 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

442 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/05/2019
زیاتر
»
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت...
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا...
»
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.