»   هه‌واڵه‌کان
رێگری له‌ تێكدانی سیمای گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌كرێت


لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی سلێمانی رێوشوێنه‌كانی رێگرتن له‌ تێكدانی سیما كه‌له‌پورییه‌كانی شار تاوتوێ ده‌كه‌ن و چه‌ند بڕیار و پێشنیارێك گه‌ڵاڵه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌ دیوانی قائیمقامیه‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پاراستنی گه‌ڕه‌ك و خانووه‌ كۆن و كه‌له‌پورییه‌كانی سلێمانی ئه‌نجامدرا كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی و شاره‌وانی و ئاسایش و شوێنه‌وار و ئه‌وقاف و په‌روه‌رده‌ و لیژنه‌ی پاراستنی شوێنه‌واره‌كان به‌شداربوون.
له‌ سه‌ره‌تادا قائیمقامی سلێمانی باسی له‌ ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌یانه‌وێت رێگه‌ بگرن له‌ تێكدانی زیاتری ئه‌و سیما كه‌له‌پورییه‌ی كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌نته‌ری شاری سلێمانیدان و هه‌وڵبده‌ین به‌هه‌موو لایه‌ك ناسنامه‌ی شاری سلێمانی بپارێزین.
دوای گوێگرتن له‌ تێبینی و پێشنیاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌دیداره‌كان و باسكردنی رێوشونه‌كانی ئه‌و پاراستنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كه‌ ژماره‌یان (8) گه‌ڕه‌كه‌ و زیاتر له‌ (140) خانووی له‌ ئێستادا پێویستی به‌ پاراستن هه‌یه‌، قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ده‌بێت به‌ هه‌موو لایه‌ك كاربكه‌ین بۆ ئه‌و خانووانه‌ی كه‌ ماوه‌ و به‌رنامه‌شمان هه‌بێت بۆ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی كه‌ روخێنراون و كراون به‌ گه‌راج و بینای بازرگانی.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیار و پێشنیارێك ده‌ركرا و به‌رزده‌كرێته‌وه‌ بۆ پارێزگای سلێمانی بۆئه‌وه‌ی گشتاندنی پێبكرێت و ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند بن به‌ جێبه‌جێكردنی، له‌وانه‌: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تی گه‌راج له‌ سه‌نتری شاردا نه‌درێت و بۆ مۆڵه‌تی خانوو و بینای بازرگانیش مۆڵه‌ت له‌ لیژنه‌ی شوێنه‌واری وه‌ربگیرێت بۆئه‌وه‌ی سیمای كه‌له‌پوری خانووه‌كه‌ و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ بمێننه‌وه‌. لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌ كه‌سانی پسپۆڕ دروست بكرێت بۆ ئاماده‌كردنی تیۆئار و نه‌خشه‌ و سیمای ته‌لارسازی به‌ شێوه‌ كلتورییه‌كه‌ی. هاوكات پێشنیار كرا بۆ ئاماده‌كردنی ماسته‌رپلان بۆ سه‌نته‌ری شار و جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كاتی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ كۆنه‌كاندا راوێژ به‌ شوێنه‌وار بكرێت بۆئه‌وه‌ی گۆرانكاری له‌ سیمای بیناكاندا نه‌كرێت. هاوكات له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا شاره‌وانی چاودێری دانانی تابلۆ ریكلامیییه‌كان بكات و رێگه‌ به‌ دانانی ریكلامی نایاسایی نه‌درێت، ئه‌و ته‌لارانه‌ش كه‌ له‌ دروستكردندان و مۆڵه‌تیان نییه‌ ئیشیان پێ رابگیرێت.
بڕیاریش درا له‌ دانانی ماسته‌رپلانی هاتووچۆی سلێمانیدا به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی شوێنه‌واردا ره‌چاوی سیما كه‌له‌پورییه‌كان بكرێت.
قائیمقامی سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستخۆشی له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سلێمانی كرد كه‌ به‌ تیمێكی گه‌وره‌وه‌ ماوه‌ی سێ ساڵه‌ سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتان له‌سه‌ر خانووه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی و پێشنیاریكرد پاره‌ ته‌رخانبكرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی كه‌ مه‌ترسی روخانیان له‌سه‌ره‌.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 

1136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/05/2019
زیاتر
»
گرنگی تەواو بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت...
»
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا...
»
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.