»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نورسن له‌ناوده‌برێت
به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه،‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر‌ مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌ و بۆنخۆشكردنی له‌شی مرڤدا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.‌ 


ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی سێی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (750) پارچه‌ مادده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ و بۆنخۆش كردنی له‌شدا گیراوه‌ كه‌ به‌هۆی خراپ بوونییه‌وه‌ شیاوی به‌كارهێنان نییه‌.


ئه‌وجۆره‌ مادده‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ و بۆنخۆشكردنی له‌شی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ناوی (نورسین)ه‌ و له‌وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌ كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌ به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیان شاری سلێمانیدا ساغی بكاته‌وه.‌


له‌كات به‌سه‌رچوونی هه‌ریه‌كێك له‌ خۆراكه‌مادده‌كان یاخود ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی بۆجوانكاری به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و پێكهاته‌ی لێی دروستبووه‌ ده‌گۆڕیت بۆ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ‌له‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كان دروست ده‌كات. 


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و مادده‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ و بۆنخۆشكردنی له‌ش به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1242 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/05/2019
زیاتر
»
سلێمانی بڕێك زه‌یتون له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا و له‌ناوده‌برێت...
»
وێنه‌ ... سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌برێت...
»
چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكان دەكرێت...
»
ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئه‌م جۆره‌ نوقڵه‌‌ مه‌كڕن...
»
ده‌ست به‌سه‌ر زمزمدا ده‌گیرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.