»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی بڕێك زه‌یتون له‌ناوده‌برێت
به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگاكان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك زه‌یتوندا گرتووه‌‌ كه‌ ده‌فره‌كه‌ی ژه‌نگی كردووه‌‌، له‌ناوی ده‌به‌ن.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2019.5.28 لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (230) كیلۆگرام زه‌یتوندا گرتووه‌ كه‌ به‌هۆی ژه‌نگكردنی ئه‌و ده‌فره‌ی تێێ كراوه‌ خراپبووه‌ و شیاوی خواردن نییه‌.


زه‌یتونه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه دووجۆره‌، جۆرێكی ناوی (باربی سیاحی توركی)یه‌‌ له‌ (19) ته‌نه‌كه‌ و (3) سه‌تڵ پێك هاتووه‌، جۆره‌كه‌ی تر ناوی (زه‌یتون لایت)ه له‌ (11)‌ ته‌نه‌كه‌ پێكهاتووه‌ ره‌نگی زه‌یتونه‌كه‌ی ره‌شه‌، كه‌سه‌رجه‌میان خراپبوون.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی زه‌یتونه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


رۆژانه‌ لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵاوشمه‌ك ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ خوارده‌مه‌نی و هه‌موو ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن بازرگانان و دوكانداره‌كان به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، له‌هه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆ له‌ناو بردن و روبه‌رو كردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به‌یاسا. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

290 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/05/2019
زیاتر
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر كێوی له‌ناو ده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا و له‌ناوده‌برێت...
»
وێنه‌ ... سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌برێت...
»
چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكان دەكرێت...
»
ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئه‌م جۆره‌ نوقڵه‌‌ مه‌كڕن...
»
ده‌ست به‌سه‌ر زمزمدا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی- بڕێكی تر خورما لەناو دەبرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.