»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌دا ده‌گیرێت
به‌هۆی هه‌بوونی سپرنگی به‌هێز و پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كات به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2019.5.26 لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ (50) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه‌ به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه‌ به‌هێزه‌كه‌یه‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێ ناسكیان دروست ده‌كات، هه‌بوونی سپرینگێكی به‌هێزی له‌وجۆره‌ و به‌كارهێنانی بۆ ته‌قادنی موروه‌كه‌، مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له‌له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن‌ دروستده‌كات.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه‌ ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ و به‌ساغی له‌ ده‌سكی ده‌مانچه‌كه‌ دانراوه‌، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به‌ شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی شكان دروست بكات.


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنیه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كه‌ین به‌ وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له‌ كڕینی ئه‌و جۆره‌ یاریانه‌ و له‌كاتی هه‌بونیدا له‌ دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

1018 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/05/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێك خواردنه‌وه‌ی كهولیدا گیرا و له‌ناوده‌برێت...
»
وێنه‌ ... سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر سێو له‌ناوده‌برێت...
»
چاودێری نرخ و كوالێتی كاڵاوشمەكەكان دەكرێت...
»
ئه‌م شوێنانه‌ داده‌خرێن...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئه‌م جۆره‌ نوقڵه‌‌ مه‌كڕن...
»
ده‌ست به‌سه‌ر زمزمدا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی- بڕێكی تر خورما لەناو دەبرێت...
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بۆ خانمان، ئه‌م خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارمه‌هێنه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.