»   لیژنه‌کان - چالاکی
وێنه‌ ... سه‌ردان و پشكنینی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان
به‌مه‌به‌ستی دڵنیا بونه‌وه‌ له‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له‌ بازاڕه‌كان به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019.5.25  لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كانی ناحیه‌ی بازیانیان كرد.


به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی له‌ ناو شاری سلێمانی و ناحیه‌كانی بازیان و تانجه‌رۆ و به‌كره‌جۆ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ گه‌ڕان و پشكنین له‌ڕوی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری و نرخه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ‌له‌لایه‌ن بازرگان و دوكانداره‌كانه‌وه‌‌ به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، تادڵنیا بنه‌وه له‌ڕوی سه‌لامه‌تی به‌كارهێنان و نه‌بونی زیان بۆ سه‌ر ته‌ندروستییان، هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی مه‌رج وڕێنمایه‌كانی كاركردن نه‌بێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی














556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/05/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.