»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی بڕی بەرهەمی هاوردە بۆ مانگی حوزەیران دیاری كرا

قائیمقامیەتی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە پارێزگای سلێمانی پێشوازی لە بڕیارێكی حكومەتی عێراق دەكەن لەبارەی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی "مریشكی بەستوو , ماسی , هێلكەی مریشك" كە ئامانجی لێ بایەخدانی زیاترە بەبەروبومی ناوخۆیی , قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پێویستە هاوشێوەی بەغداد ئەو بڕیارە لە هەرێمی كوردستانیش جێبەجێبكرێت, 
بە ئامانجی ڕێگریكردن لەبەرزبونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەروبومی هاوردەو ناوخۆیدا لە پارێزگای سلێمانی ، هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی بۆ مانگی حوزەیران"6" بەپێی پێداویستی بازاڕ دیاركراو جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بۆ ئەوەی رێگری لەبەرزبونەوەی نرخ بكرێت لە هاوردەكردنی بەروبومی دەرەكی هاوسەنگی رەچاو دەكرێت ,  
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2019.5.23 لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ "لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی" كۆبووەوە، 
قائیقمانی سلێمانی رایگەیاند بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی "مریشكی بەستوو , ماسی , هێلكەی مریشك" لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیارێكی دروستەو پێویستە ئەو بڕیارەش لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت كە ئامانج لێی بایەخدانی زیاترە بە بەرهەمی ناوخۆیی , لە كۆبوونەوەكەشدا پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا تا ئەو كاتەی ئەو بڕارە لە هەرێم جێبەجێ دەكرێت پێداچونەوە بەبڕی ئەو خواردن و پێداویستیانەدا بكرێت كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت و بڕی بەرهەمی هاوردەش بۆ مانگی"6" حوزەیران دیاری كرا , 
رزگار حمد خدرجێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند: بڕیاردراوە ئەو بەرهەمانەی كە لە دەرەوەی هەرێم هاوردە دەكرێت بەرەچاوگرتنی پێداویستی بازاڕ و ئاستی بەرهەمی ناوخۆی رێكبخرێت و تەنیا بڕی پێویستی بەرهەمی هاوردە رێگەی پێ بدرێت ,  
جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشكرد: بڕی ئەو بەروبومانەی بۆ مانگی"6" حوزەیران  رێگە بەهاوردەكردنیان دەدرێت بریتی یە لە "750" تۆن مریشكی بەستوو  1200 تۆن هێلكەی خواردن  و 500 تۆن گۆشتی سور و 800 تۆن گۆشتی ماسی لەگەڵ هاوردەكردنی 5 هەزار سەر ئاژەڵی زیندوو .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

602 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/05/2019
زیاتر
»
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
»
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە دەپارێزرێت ...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر دۆشاوی خراپبووی خورما له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.