»   هه‌واڵه‌کان
گەشەی زیاتر بە ئاست و توانایی لیژنەهاوبەشەكان دەدرێت
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای فەرمانبەران و مامه‌ڵه‌كردنی دروست لەگەڵ هاڵاتیان لە كاتی سەردان و بەسەركردنەوەكانیان ، به‌سه‌رپه‌رشتی قائیمقامی سلێمانی خولێکی سێ رۆژەی بۆ ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکانی كردەوە.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند؛ به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان خولێكی مامه‌ڵه‌كردنی دروست (ئەتەكێت) بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردووەتەوە ‌، كه‌ ئامانجی لێی پەرەپێدان و گەشەکردنی توانا مرۆییەکانی فەرمانبەران و ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکانە بۆ باشتر رایی كردنی کارەکانیان.

وتی؛ بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاست و توانای فەرمانبەران و ئەندامانی لیژنەهاوبەشەكان و سەركەوتنی زیاتریان لە ئەركەكانی رۆژانەیان لە كاتی سەردان و بەسەركردنەوەكانیان بۆ هۆشیاركردنەوەی كاسبكاران و خاوەن كارەكان، هاوكات رێگری كردن لە جۆرەكانی سەرپێچی، كە ئەوەش پێویستی بە كەسانی شارەزا و خاوەن بیرۆكەو توانای نوێ هەیە.

وتیشی؛ خولەكە لەلایەن " قەیس مەحمود" رێهێنەری نێودەوڵەتی بواری "ئەتەكێت" مامەڵەی دروست بەڕێوەدەچێت و لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا نوێترین و گونجاوترین رێگەكانی مامەڵەكردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەگەڵ ئەو كەسانەی كە رۆژانە مامەڵەیان لەگەڵ دەكەن دەخاتەڕو.

هه‌روه‌ها؛ خوله‌كه‌ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و سەرجەم ئەندامانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەشداران تێیدا بە ئامانجی ئەوەی لەکاتی سەردان و پشکنینەکانیاندا بەشێوەیەکی سەردەمیانە مامەڵە لەگەڵ خاوەن دوکان و بازاڕ و سەرجەم ئەو كەسانەدا بكەن كە رۆژانە بەركەوتنیان هەیە لەگەڵیاندا .

گۆران قادر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی و لەلایەن راهێنه‌ری نێودەوڵەتی بواره‌كه‌ "قه‌یس مه‌حمود" به‌ڕێوه‌به‌ری توانامرۆییه‌كانی گه‌شتوگوزاره‌وه‌ خولەکە دەوترێتەوە.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

314 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/05/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی؛ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاوڵاتیان ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌...
»
به‌هۆی هاتوچۆی نه‌وجه‌وانه‌وه‌ ئه‌م شوێنه‌ داخرا...
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت...
»
كار بۆ به‌ دیزاینكردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌كرێت...
»
لەشارو شارۆچكەكانی سلێمانی لیژنەی هاوبەش پێكدەهێندرێت...
»
ئه‌م گۆشتفرۆشه‌ داخرا...
»
لە سلێمانی لیژنەیەك بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەكان راگەیەندرا...
»
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگركەوتنەوە دەپارێزرێت ...
»
سلێمانی- بڕێكی زۆر دۆشاوی خراپبووی خورما له‌ناوده‌برێت...
»
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.