»   لیژنه‌کان - چالاکی
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئه‌م جۆره‌ نوقڵه‌‌ مه‌كڕن
به‌هۆی ده‌ستكاری كردنی لێبڵه‌كه‌یه‌وه‌‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره‌ شیرنییه‌كدا ده‌گرن و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌وجۆره‌‌ نه‌كڕن.


لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر جۆره‌ شیرینیه‌ك (نوقڵ)دا گرتووه‌ كه‌‌ناوی كاندی-یه‌ و له‌وڵاتی توركیاوه‌ هاورده‌كراوه‌،‌‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كه‌ی كردووه‌ و ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌ی به‌ له‌زگه‌ درێژكردۆته‌وه‌‌.


ده‌ستكاری كردنی لیبڵی كاڵاوشمه‌كه‌كان له‌لایه‌نه‌ دوكاندار و بازرگانه‌كانه‌وه‌ به‌ فێڵی بازرگانی (غش تجاری) ئه‌ژمار ده‌كرێت و یاسا سزای بۆ دیاریكردووه‌.


لیژنه‌ی كۆگاكان داوا له‌هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات ئه‌م جۆره‌ شیرینه‌ نه‌كڕن و  له‌كاتی هه‌بونی ئه‌م جۆره‌ شیرینه له‌دوكان و بازاڕه‌كاندا له‌ڕێی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی (07708677777) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. 


به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئه‌و بڕه‌ شیرینیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ش خاوه‌نی كۆگاگه‌‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌ 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی




2310 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/05/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.