»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی- بڕێكی تر خورما لەناو دەبرێت

لەناو عەلوەی سلێمانیدا دەست بەسەر برێكی زۆر خورمای عیراقیدا گیرا كە دوای پاكردنەوەی خۆڵ‌و تۆزەكەی خراوەتە ناو قاپی پلاستیكەوە و هیچ ناوێكی لەسەر نییە و بەپێی پشكنینەكان شیاوی خواردن نییە.
بەپێی راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی چەند رۆژیك پێش ئیستا لیژنەی عەلوە لەناو عەلوەی سلێمانی دەستی بەسەر ئەو خورمایەدا گرت كە بڕەكەی (2)تۆن و (750) كیلۆ گرامە و نمونەی نێردراوە بۆ خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی و دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە، لەسەر داوای خاوەنەكەیشی دووبارە نێردراوەتەوە بۆ پشكنین، بەهەمان شێوە دەركەوتووە شیاوی خواردن نییە و زیانی تەندروستی هەیە. دواتریش بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەكان و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆ لەناوبراوە.
لیژنەی عەلوە یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەردەوام چاودێری ئەو خۆراك و سەوزە و میوانە دەكات كە دەهێنرێنە ناو عەلوەی سلێمانی و بە بازاڕەكاندا بڵاو دەكرێنەوە. هەر خۆراكێك گومانیان لێكرد كە شیاوی خواردن نیە، دوای رێگرتن لە فرۆشتنی، پشكنینی بۆ دەكرێت و بەپێی ئەنجامی پشكنینەكە مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.



ش . غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
426 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/05/2019
زیاتر
»
بڕێكی زۆر هه‌نگوین له‌ناوده‌برێت...
»
بۆ خانمان، ئه‌م خاوێنكردنه‌وه‌ به‌كارمه‌هێنه‌...
»
سیری خۆشكراوی خۆماڵی له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... گۆشتی سور لەناودەبرێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا ده‌گیرێت‌...
»
لە سلێمانی قوتووی قوپاو دەستی بەسەردا دەگیرێت...
»
سلێمانی ... خورما له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
خانمان ئاگاداری ئه‌م پاككه‌ره‌وه‌بن...
»
له‌ سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه‌...
Copyright ©2015. All rights reserved.